پێشمەرگە گوندەکانى سنوورى خورماتووى لە داعش پاک کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i235711-پێشمەرگە_گوندەکانى_سنوورى_خورماتووى_لە_داعش_پاک_کردەوە
پاش ئەوەى داعش لە هێرشێکدا بۆسەر سێ گوندی سنووری خورماتوو توانی هەر سێ گوندە داگیر بکات، هێزەکانى پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان به رپه رچ دانه وهی په لاماری داعش، هێرشیان کردەوە سەر گوندەکان و توانیان ده ستی به سه ر دا بگرن
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 17, 2016 12:05 Asia/Tehran
  • پێشمەرگە گوندەکانى سنوورى خورماتووى لە داعش پاک کردەوە

پاش ئەوەى داعش لە هێرشێکدا بۆسەر سێ گوندی سنووری خورماتوو توانی هەر سێ گوندە داگیر بکات، هێزەکانى پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان به رپه رچ دانه وهی په لاماری داعش، هێرشیان کردەوە سەر گوندەکان و توانیان ده ستی به سه ر دا بگرن

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئاڕ تى، هێزەکانى پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هێرشیان کردووەتەوە سەر چەکدارانى داعش لە گوندەکانى (زەنجەلی، پیر ئەحمەد و عەبود) توانیویانە هەر سێکیان کۆنترۆڵبکەنەوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە کە بە هۆى هێرشەکەى پێشمەرگە و تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراوە دوو پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و نزیکەى حەوت پێشمەرگەش برینداربوونە.

ئەمەش لە دواى ئەوە ڕووی دا کە ئەمشەو داعش لە گوندەکانی (زەنجەلی، پیر ئەحمەد و عەبود) ەوە لە ڕۆژئاوای دووزخورماتوو، هێرشیان کردە سەر ئەو سێ گوندە و کۆنتڕۆڵیان کرد.

لە ئەنجامی هێرشی داعش و شەڕەکانی نێوان حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش لەو سێ گوندە ٢٠ چەکداری حەشدی شەعبی گیانیان لەدەست دا، کە مستەفا حەسەن بەڕێوەبەری پۆلیسی دووزخورماتوو و جێگرەکەیی و چەندی ئەفسەرێکی پۆلیسی تێدایە و تائێستاش ژمارەی بریندارەکان نەزانراوە.