به‌غدا پێشنیاری نه‌وتی هه‌ولێر قبووڵ ناکات
کارناسێکی نه‌وتی ئێراق، ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی هه‌ولێر بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی نه‌وتی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی مانگانه یه‌ک میلیارد دۆلاری به سه‌رپێچی کردنی هه‌رێمی کوردستان له دژی ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌سف کرد و وتی: ئه‌م پێشنیاره قبووڵ ناکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مزه جه‌واهری له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی عێراقی "الزمان" وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م داواکارییه مه‌رجداره‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کارێکی هانده‌رانه‌یه که ئامانج له‌و بابه‌ته شڵه‌ژاوکردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر- به‌غدایه، زیادی کرد: به‌غدا هه‌رگیز ئه‌م داواکارییه نالۆژیکه‌ی هه‌ولێر قبووڵ ناکات.
ناوبراو جه‌ختی کرد که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که به‌شێک له عێراقه، مافی ئه‌وه‌ی نییه که هه‌ندێ مه‌رج بۆ به‌غدا له‌باره‌ی هه‌نارده نه‌وتییه‌کانی دیاری بکات؛ چونکه داهاته نه‌وتییه‌کانی عێراق ده‌بێ به بودجه‌ی گشتی وڵات ته‌رخان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی ئاماره حه‌شیمه‌تییه‌کان له نێوان خه‌ڵکی عێراق دابه‌ش بکرێت.