شەڕه‌میدیای پارتی و گۆڕان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i236194-شەڕه_میدیای_پارتی_و_گۆڕان
حوکمی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر بەمەبەستی گرتنی نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان و کاردانەوەکان بەرامبەر ئەم حوکمە، بووەتە هۆی ناکۆکی لەنێوان گۆڕان و پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2016 17:05 Asia/Tehran
  • شەڕه‌میدیای پارتی و گۆڕان

حوکمی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر بەمەبەستی گرتنی نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان و کاردانەوەکان بەرامبەر ئەم حوکمە، بووەتە هۆی ناکۆکی لەنێوان گۆڕان و پارتی بەسەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی .

بەوتەی حاکم مەروان دادئەستێنی هەولێر، دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر لەبەر خۆبواردنی نەوشیروان مستەفا بە ئامادەبوون لە دادگە، پازدەی ژووئەن حوکمی گرتنی ناوبراوی دەرکرد .

حوکمی گرتنی نەوشیروان مستەفا دوای بڵاو بوونەوەی شریتێکی دەنگی ناوبراو دەرکرا کە لەو دا کەسێک داوای تەقاندنەوەی کونسوڵگەرییەکانی بیانی لە هەولێردەکات .

بزووتنەوەی گۆڕان ئەم شریتەی بەساختە و حوکمی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێری بە سیاسی وەسف کرد .

بە وتەی گۆڕان ئەم هەوڵانەی هەولێر، تۆڵەساندنەوەی سیاسییە و بەمەبەستی پێشگیری کردن لە گەیشتنی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ هەولێر و وەدەرنانی نوێنەرانی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان لە ئیدارەی خوجێیی ئەنجام دەبێ .

شەڕی میدیایی و ناکۆکیی سیاسی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان، دوای مۆرکرانی ڕێککەوتننامەی هاوکاریی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی بەسەرۆکایەتی جەلال تالەبانی پەرەی سەندووە . حەڤدەی فڤرییەی ڕابردوو یەکێتی و گۆڕان بە ئامانجی ئاسایی بوونی پێوەندی ، پەرەی هاوکارییەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستانی ئێراق، ڕێککەوتننامەی هاوکارییان مۆر کرد .

بزووتنەوەی گۆڕان یەکێک لە نەیارانی پارتی و سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە هەرێمی کوردستانی ئێراقە .

سیاسەتی سەرسەختانەی گۆڕان بەرامبەر بە پارتی ئەم دوو تاقمە نەیارە کوردەی بەرەوڕووی یەکتر کردووە .

پێداگری گۆران لەسەر کۆتایی هاتنی سەرۆکایەتی پاوانخوازانەی مەسعود بارزانی بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراق، کەسایەتی بارزانی تووڕە کردووە .

بەر لە دەرکرانی حوکمی دادگەی لێکۆڵینەوەی هەولێر بەمەبەستی گیرانی نەوشیروان مستەفا ، ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە دەوڵەتی خۆجێیی دەرکرد و پێشی بە هاتنی یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ هەولێر گرت .

یوسف محەممەد سادق ئەندامی بزووتنەوەی گۆڕانە .

پەرەی پەلامارەکانی پارتی بۆسەر بزووتنەوەی گۆڕان و نەیارەتی بارزانی لەگەڵ ڕێککەوتنی هاوکاری ئەم بزووتنەوەیە و یەکێتی ، لەبەر دانانی خاڵگەلێک لەم ڕێککەوتنامەیە بۆ نەیارەتی بەرامبەر سەرۆکایەتی ناوبراو بەسەر هەرێمی کوردستانی ئێراقە.

هاوپەیمانیی فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی لە پەرلەمانی خۆجێیی ، پەرلەمانی نوێنەرانی ئێراق و ئەنجومەنی پارێزگایی لە هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنەوەی چالاکی پەرلەمانی خۆجێیی بێ هیچ شەرت و مەرجێک و هەوڵی پەرلەمان سەبارەت بە ئەستۆگرییەکانی پۆستی سەرۆکایەتی کوردستانی ئێراق بووەتە هوی ئەنجام دانی هەوڵی تەمێکارانە بەدژی بزووتنەوەی گۆڕان .

مەسعوود بارزانی هەوڵی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان و ڕێککەوتننامەی ئەم بزووتنەوە لەگەڵ یەکێتی بە دژی خۆی دەزانێ و هەربەپێی ئەمە جارێکی هەڕەشە لە خەنیمەکانی دەکات .

مەسعوود بارزانی ڕۆژی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە نەبوونی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە وڵامی داواکارییەکان بۆ کۆتایی دان بە ناکوکییەکانی سیاسی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان، خەنیمەکانی تۆمەتبار کرد بە هەوڵی دژە ئاسایشیی هەرێمی کوردستانی ئێراق و هەڕەشەی سزادانی یاسایی .