ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستی دووفاقیانەی پارتەکانی شەڕیک لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، ڕەخنەی گرت لەو پارتانەی کە لە دەوڵەتی هەرێم دان بەڵام هەڵس و کەوتی دەوڵەت دەدەنە بەر پەلامار و حازر بە چوونەدەر لە دەوڵەت و دەس بەردان لە پۆستەکانیان نین.
بەپێی ڕاپۆرتی کورد پرێس شوان قەڵادزەیی لە یادداشتێک دا کە لە دووهەمین ساڵوەگەری پێکهاتنی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو یکردوەتەوە، پارتە شەریکەکان لە دەوڵەتی بە بەرەوپێش گرتنی هەڵوێستی دووفاقیانە تۆمەتبار کرد و وتی : وەزیرانی ئەم پارتانەسەرباری ئەمەی هەڵس و کەوتی دەوڵەت دەدەنە بەر ڕەخنە و بە دەوڵەتێکی شکست خواردووی دەزانن و سەرباری ئەمەی چەند کەس لە وەزیرەکانی هاوکاریان لە دەوڵەت چوونەتەدەر بەڵام بە لەپێش گرتنی هەڵوێستی دووفاقیانە حازر بە چوونەدەر لە دەوڵەت و دەست بەردان لە پۆستەکانیان نین.
سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق وتی تەنیا دەستهاتی کابینەی هەشتەمی دەوڵەتی هەرێم بۆ خەڵک ، قەیرانە یەک لە دوای یەکەکان بووە و نەتەنیا چاکسازییە دڵخوازەکانی خەڵک دیار نییە بەڵکوو دەوڵەت هیچام لە وادەوبەڵێنەکانیشی جێبەجێ نەکردووە .
شوان قەڵادزەیی بە ئاماژەدان بە خۆپیشاندانی مانگی فڤرییەی ساڵی دووهەزارو یازدە لە پارێزگەی سلێمانی وتی ئەم ناڕەزایەتیانە سەرباری ئەوەی ئەو دەم هەرێم بەرەوڕووی کێشەکانی ئێستای نەبوو و مز و مووچەی مانگانەی سەروەختی خۆی دەدا و پڕۆژەکانی بنیات نانی و ئاوەدانکاری لە ئارادا بوو، دەوڵەتی بەرەوڕووی کێشە کرد ، بەڵام ئێستا لەم بارودۆخە دا پارتەکان لە بەرامبەر قەیران و گەندەڵکاری بەربڵاو بێ دەنگەیان کردووە.
ئێستاش لەبەر ناکۆکییەکانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیمۆکرات یەک لەسێی وەزیرەکانی کابینەی هەشتەمی دەوڵەتی هەرێم لەکاربێکار کراون و وەزارەتخانەکانیشیان بەسەرپەرستەوە ئیدارە دەکرێن .