یەکێتی و گۆڕان بەدوای میکانیزمێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەگەڕێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i236401-یەکێتی_و_گۆڕان_بەدوای_میکانیزمێک_بۆ_کۆبوونەوە_لەگەڵ_پارتی_دەگەڕێن
یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی پارتی ڕازی بکەن، لەگەڵیاندا کۆببێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2016 15:56 Asia/Tehran
  • یەکێتی و گۆڕان بەدوای میکانیزمێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دەگەڕێن

یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە و بەدوای میکانیزمێکدا دەگەڕێن، بۆ ئەوەی پارتی ڕازی بکەن، لەگەڵیاندا کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، سبەی سێشەممە، کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان گۆڕان و یەکێتی دەکرێت و تێیدا میکانیزمێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دادەندرێت.

لەمبارەیەشەوە حاکم قادر حەمەجان، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق ڕاگەیاند: “سبەی یان دوو سبەی، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی دەکرێت و لەوێ باس لە وردەکاریی زۆر شت دەکرێت”. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە.

ئەمە لە کاتێک دایە کە پارتی ڕایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەک پێشوازی لە شاندی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان ناکات.