ڕەخنەی توندی کۆمەڵی ئیسلامی لە کردەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق
بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەب سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی وێڕای ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێم وتی کاربەدەستانی هەرێم کەڵکی نابەجێ دەگرن لە دان بە خوداگرتنی خەڵک لە هەمبەر بارودۆخی ئاڵۆزی هەنووکەیی .
بە پی ڕاپۆڕتی کوردپرێس محەمەد حەکیم وێڕای بڵاوکرانەوەی بابەتێک لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقی دایە بەر ڕەخنە و گازەندە و نووسی حکومەتی هەرێم کە پێشتر نیگەرانی ڕوودانی خۆیشاندان و ناڕەزایەتی سەر شەقام بوو لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا ڕووبەرووی دان بە خودا گرتنی خەڵک لە قەیرانەکاندا بووەتەوە و لە هەڵوێستێکی هەڵە دا ئەو بابەتەی ترسی خەڵک لە قەلەم داوە بەڵام هۆی دان بە خۆدا گرتنی خەڵک شی کردنەوەی دروستی خەڵک لە دۆخەکە و قەیرانی هەرێم بوو .
بەرپرسی کارگێڕی مەکتەب سیاسی کۆمەڵ وێڕای ئاماژە بەوەی کە خەڵکی هەرێم تەنانەت لە هەمبەر راگیرانی مووچە و کەم کردنەوەی بۆ نیوە ، ناڕەزایەتیەکی وەهایان نەکردووە دەڵێت حکومەت لەو دان بە خوداگرتنەی خەڵک کەڵکی نابەجێی وەرگرتووە و تەنانەت نۆ مانگە کە پەرلەمانی وەک شەرعیترین دامەزراوەی سیاسی کە خەڵک نوێنە رانی هەڵبژاردەی خۆیان ڕەوانەی کردووە داخستووە و بە پێی ناکۆکیەکانی حیزبی بەریان گرتووە بە کاری چاودێری و یاسا دانانی پەرلەمان .
بە وتەی موحەمەد حەکیم حکومەتی هەرێم کە ئیدی سەبارەت بە ڕوودانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان نیگەرانی نیە هیچ کردەوەیکی لە پێناو چارەسەری کێشەکانی خەڵکی هەرێمئەنجام نەداوە و هەر بەو بۆنەوە بارودوخی هەرێم نالەبارتر بووە .