نوێنەری گۆڕان: بیری دابەشکردنی عێراق جێگای قبوڵ کردن نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i236746-نوێنەری_گۆڕان_بیری_دابەشکردنی_عێراق_جێگای_قبوڵ_کردن_نییە
نوێنەرێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە پاڕڵمانی عێراق وتی: بیرۆکەی دابەشکردنی عێراق بە سێ بەشی سوننە و شێعە و کورد جێگای قبوڵ کردن نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2016 13:41 Asia/Tehran
  • نوێنەری گۆڕان: بیری دابەشکردنی عێراق جێگای قبوڵ کردن نییە

نوێنەرێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە پاڕڵمانی عێراق وتی: بیرۆکەی دابەشکردنی عێراق بە سێ بەشی سوننە و شێعە و کورد جێگای قبوڵ کردن نییە.

شیرین ڕەزا نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پاڕڵمانی عێراق جەختی کرد لەسەر دژایەتی خۆی لەگەڵ بیرۆکەی دابەشکردنی عێراق بە سەر سێ بەش پاش شکسن پێ هێنانی داعش.

شیرین ڕەزا وێڕای ئاماژە بەوەی کە بیرۆکەی دابەشکردنی عێراق بە سێ بەشی سوننە و شێعە و کورد بیرۆکەیەکی هەڵە و جێگای قبوڵ کردن نییە وتی: بارزانی بە هەوڵەکانی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستان ناتوانێ خۆی لە شێعەکان نزیک کاتەوە چونکە ئەو نوێنەری کوردەکان نییە و کوردەکان دژینی.

شیرین ڕەزا وتیشی" کۆپرسیەک کە بارزانی هەوڵی بۆ دەدات سەرچاوەگرتوو لە بیرۆکەی لایەنگرەکانیەتی و کوردەکان لەگەڵ ئەوە دا نین.