تەقینەوە لە هێڵی گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ عێراق
سێ پۆستی تەوژمی بەهێزی گواستنەوەی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ باکووری رۆژهەڵاتی عێراق کەوتە بەر تەقینەوەی تیرۆریستیی.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی الشرق الاوسط، وەزارەتی وزەی عێراق رایگەیاند ، سێ پۆستی گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ عێراق ، لە پارێزگای دیالە ، رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە رۆژی پێنجشەممە کەوتە بەر هێرشی تیرۆریستیی.
"مصعب المدرس" ، وتەبێژی وەزارەتی وزەی عێراق کوتی : سەرەڕای خاپوور بوونی پۆستی گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ عێراق لە دیالە بە دەستی تیرۆریستان ، گواستنەوەی کارەبای ئێران بۆ عێراق بەردەوامە.
وتەبێژی وەزارەتی وزەی عێراق ، جەختی کرد : هێڵی هاوردەی کارەبا بە تەوژمی بەهێزی مێرساد - دیالە ، 400 مێگا وات کارەبا لە ئێرانەوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق و یەکێک لە چوار هێڵی سەرەکیی هاوردەی کارەبا لە ئێرانەوەیە کە پێشتریش کەوتبۆ بەرهێرش.
هێزە عێراقییەکان لە مانگ و رۆژانی رابردوودا توانیان بەشگەلێک لە ناوچەکانی ژێر چەپۆکی تیرۆریستان لە دەڤەری بەغدا و باکووری عێراق و هەروەها شاری فەلوجە لە پاریزگای رۆژئاوایی ئەنبار وەرگرنەوە و شکستەکانی داعش لەو ناچانەدا ، بووەتە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستان دەست بدەنە جموجۆڵ و تەقینەوەی تیرۆریستیی.