نوێنەری یەکێتی : پارتی سەرپرشتی ئیمە نییە
نوێنەرێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق ڕەخنەی گرت لە کاردانەوەی توندی پارتی بە رێککەوتنەکەی یەکێتی و گۆران و وتی: پارتی سەرپەرشت و براگەورەی ئێمە نییەیی.
شوان داودی نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پاڕڵمانی عێراق لە وتووێژێک دا لەگەڵ هەواڵدەریی عێراقی ئەینە وتی: ئێمە بۆ واژۆکردنی رێککەوتنەکەمان لەگەڵ گۆڕان پێویستیمان بە مۆڵەت و ئیزنی پارتی نییە چونکە پارتی براگەورە و سەرپەرشتی ئێمە نییە.
داودی وتیشی: پارتی دیموکڕاتی کوردستان بە بێ تەگبیرکردن بە پارتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چالاکییەکانی پاڕڵمانی ڕاگرت و وەزیرەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی لە هەولێر وەدەرنا، بۆچی ئیمە کە خاوەن مێژوویەکی تایبەت و پارتێکی تایبەت و جەماوەرێکی تایبەتین دەبێ لەگەڵ ڕاوێژ بە پارتەکانی دیکە بکەین؟.
سەرکردەیەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراقیش وتی: رێککەوتنی یەکێتی نیشتمانی و بزووتنەوەی گۆڕان خزمەت دەکا بە بەرژەوەندییەکانی هەرێم.
سامان گەرمیانییش سەرکردەیەکی سەکێتی لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسی دا وتی کە ڕێککەوتنەکەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی خزمەت بە عێراق و هەرێم دەکات.
ناوبراو وتیشی: ئێمە مافی خۆمانە دۆستانی خۆمان لە رێککەوتنەکەی نێوانمان ئاگادار کەین چونکە رێککەوتنەکە لە خزمەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دایە.
لە لایەکی دیکەشەوە بزووتنەوەی گۆڕان لە پاڕڵمانی عێراق وڵامی ڕەخنەکانی پارتی لە رێککەوتنەکەی گۆڕان و یەکێتی دایەوە و جەختی کرد ئەو دوو پارتە لە دوای دەستاودەست کردنی ئاشتی خوازانەی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان دان.
سروە عەبدولواحید لە وتووێژێک دا لەگەڵ هەواڵدەریی ئەینەی عێراق وتی: رێککەوتنەکەی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە و پارتی مافی خۆتێوەردانی نییە لەم بارە دا.
ناوبراو وتیشی: ئامانج لە واژۆ کرانی ئەو رێککەوتنە دەستاودەست کردنی ئاشتی خوازانەی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان و پشگرتن لە قۆرخکردنی کورسی سەرۆکایەتی هەرێم لە لایەن کەسێکەوەیە.