بزوتنەوەی ئیسلامی داوای کشانەوەی وەزیرەکانی حکوومەت دەکات
سهرۆکی فراکسیۆنی بزووتنهوهی ئیسلامی کوردستان داوای کشانهوهی وهزیرهکانی حکوومهتی ههرێمی کوردستان دهکات.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس شوان قەڵادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان له کۆنگرهیێکی ڕۆژنامهوانیدا وتی: بڕیاری بەو مەرجەبوو کە لەگەڵ بەرزبونەوەی نەرخی نەوت پێداچونەوە بەخشتەی مووچە بکرێ، بەڵام بەداخەوە نزیکەی 25 دۆلار نەوت بەرزبۆتەوە و هیچ دەستکاریەکی مووچە نەکراوە بۆیە داوا دەکەین لەوەزیرەکانی حکومەت بەتایبەت وەزیرە ئیسلامیەکان بەمەرج بەشداری کۆبونەوەی داهاتووی حکومەتی هەرێم بکەن.
ناوبراو زیادیشی کرد: داوا دەکەین بەهەموو شێوەیەک دۆخی هەرێمی کوردستان ئاساییبکرێتەوە و قەیرانە سیاسی و ئابووریەکان چارەسەربکرێت چونکە وڵات بەم شێوەیە بەردەوام نابێت و هەرێمی کوردستان لەڕووی قەیرانەوە ریکۆردی شکاندووە، لەبەر ئەمە دەبێت لەبەر بەرژوەندی نیشتیمانی و گشتی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەبێت وەزیرەکانی حکوومەت بەتایبەت ئیسلامیەکان هەڵوێستیان هەبێ لەبەرامبەر دەستکاری نەکردنی پاشەکەوتی مووچە و دابەشکردنی مووچە بەم شێوەیە بەتایبەت مووچەی پێشمەرگە دێرینەکان و کەس و کاری شەهیدانن دەبێ بەمەرج بەشداری کۆبونەوەی داهاتوو بکەن کە دەستکاری پاشەکەوتی مووچە بکرێت چونکە بەشداری کردنیان رازی بوونە بەبڕیارەکانی حکوومەت.