کاره‌باى شارەکانی کوردستان چاک کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i240211-کاره_باى_شارەکانی_کوردستان_چاک_کرایەوە
دوێنێ به‌هۆی کێشه‌ى ته‌کنینکى له‌ هێلى کاره‌باى 132 که‌یڤى تاسڵوجه‌ - دوکان کوژایه‌وه‌ و دواتر ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر کرا، به‌رپرسێکی کاره‌باى سلێمانیش ده‌ڵێت "کاره‌با ئاسایى ده‌بێته‌وه‌".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 10, 2016 16:52 Asia/Tehran
  • کاره‌باى شارەکانی کوردستان چاک کرایەوە

دوێنێ به‌هۆی کێشه‌ى ته‌کنینکى له‌ هێلى کاره‌باى 132 که‌یڤى تاسڵوجه‌ - دوکان کوژایه‌وه‌ و دواتر ئه‌و کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر کرا، به‌رپرسێکی کاره‌باى سلێمانیش ده‌ڵێت "کاره‌با ئاسایى ده‌بێته‌وه‌".

سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 10/7/2016 به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "دوێنێ دواى سه‌عات 6ى ئێواره‌، کێشه‌ى ته‌کنیکى له‌ هێڵى 132 که‌یڤى تاسڵوجه‌- سلێمانى دروستبوو، بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى کاره‌باى هه‌ر سێ پارێزگاى هه‌رێم هه‌ولێر، دهۆک و سلێمانى بکوژێته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد دواى ئه‌وه‌ى تیمه‌کانى وزه‌، به‌شى چاکسازى چونه‌ شوێنى کێشه‌که‌ له‌ سه‌عات 3ى شه‌وى ڕابردوو توانیان چاکى بکه‌نه‌وه‌ و کاره‌با بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخى جارانى خۆى.

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى، گوتیشی: "هه‌ر به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى که‌ بۆ مانگى ته‌مموز دانراوه‌ له‌ نێوان 14 بۆ 15 کاتژمێر، کاره‌با ده‌درێته‌ هاوڵاتیان".