په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی بارزانی و کارته‌ر
له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئیراق ، ئاشتن کارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ولایه‌ته یه‌کرگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامبوونی وڵاته‌که‌ی له هاوکاریکردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دووپات کرده‌وه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیراق بڵاویکردووه‌ته‌وه که ڕۆژی دووشەممە 11ـی 7ـی 2016 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئاشتن کارتەر، وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوا گۆڕانکارییە مەیدانییەکانی شەڕی تیرۆریستانی داعش و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان و هێزەکانی عێراقی لە شەڕی تیرۆریستان و هەروەها هاوکاریکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی هه ریمی کوردستان ئیراق تاوتوێ کرا.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جەختی لە بەردەوامی و پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە و خۆشحاڵیی خۆیشی لە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق نیشاندا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارزانی سوپاسی سوپای ئەمەریکا و هێزە هاوپەیمانەکانی کرد لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان و هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگەی کوروستانی ئیراق .
Characters: 319 ,Words: 34 ,Lines: 3