پارتی: لەگەڵ شاندی هاوبەشی یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان دیدار ناکەین
وتەبێژی پارتی لەسەر نەیارەتی ئەم پارتە بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی هاوبەشی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی ، پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، مەحموود محەممەد لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا وتی : پارتی بەرامبەر بە بەڕێوەبردنی کۆبوونە لەگەڵ یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی گێرەوکێشەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان نەیارەتی کردووە.
مەحموود محەممەد وێڕای ئاماژەدان بەمەی که پارتی بەرلەمە داوای لە بزووتنەوەی گۆڕان کردبوو بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە لەنێوان دوولایەن، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان پێداگری کرد بوو تەنیا لە کوبوونەوەیەک بەشداری دەکات کە بەبەشداری پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت .
ناوبراو وتیشی: پارتی دیمۆکرات ئێستا تەنانەت بۆ کۆبوونەوەی جیاجیا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئامادە نییە بەڵام بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ و جیاجیا لەگەڵ یەکێتی ئامادەیە.