کەم بوونەوەی ژماری وتاربێژانی مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق
وەزاڕەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند بڕیاری داوه ژماری وتاربێژانی مزگەوتەکانی ئەم ناوچەیە کەم بکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری کوردپرێس، بەرپرسانی وەزاڕەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند بڕیاریان داوه ژماری وتاربێژانی نوێژی هەینی مزگەوتەکان لەم ناوچەیە کەم بکەنەوە.
" مەریوان نەقشبەندی" لە بەرپرسانی وەزاڕەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستانی عێراق چەند ڕۆژ لەمەو پێش لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سەحەر وتی: بە سەرنج دان بە باسکرانی ههندێ مەسەلەی غەیرە زەروری لە هێندێک لە مەنبەرەکانی ئەم ناوچەیە و هەروەها بەسەرنج دان بەمەکە هێندێک لە وتاربێژان و واعیزەکانی مزگەوتەکانی هەرێم بیرو هزرێکی نادروست و توندڕەوانە لە مزگەوتەکان برەو پێ دەدەن ئەوا ن بریاریان داوه لە چوارچیوەی رێکو پێک کردنی مزگەوتەکانی ههرێم لە چالاکی هێندێک لە وتاربێژان و واعیزەکانی ناوچە پێشگیری بکەن.
بەرپرسانی وەزاڕەتی ئەوقاف و کاروباری دینی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتووێژە کانی ڕۆژنامەوانی دا وتیان : فرەتر لە نیوەی ئەو کەسانەی کە لە مزگەوتهکانیی هەرێم وتاربێژی دەکەن ، وتاربێژی مزگەوتەکان نین ، کەوایە وەزاڕەتی ئەوقافی هەرێم گەرەکیەتی ، ژماری ئەم وتاربێژانە بۆ سەتی پەنجا کەم بکاتەوە.
پێویستە کە بوترێ لەهەرێمی کوردستان هەزارو سێسەدو پەنجا وتاربێژی نوێژی هەێنی فەرمی سەربە وەزاڕەتی ئەوقافی هەرێم هەن کە لە سێ هەزارمزگەوت وتار دەدەن ، بەڵام فرەتر لە سەد کەسی تر لەم وتاربێژانە سەربەم وەزاڕەتخانەیە نین.