جارێکی دیکە "شورای قەزا" لە جیاتی پاڕڵمانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i240841-جارێکی_دیکە_شورای_قەزا_لە_جیاتی_پاڕڵمانی_هەرێمی_کوردستان_بڕیاری_دا
شورای قەزای هەرێمی کوردستان کە پێشوتر بە پێچەوانەی پاڕڵمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بریاری درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دەرکردبوو، جارێکی دیکە لە جیاتی پاڕڵمان لەبابەت کۆتایی ماوەی یاسایی"بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم" لە هەرێم بڕیاری دا
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2016 08:06 Asia/Tehran
  • جارێکی دیکە

شورای قەزای هەرێمی کوردستان کە پێشوتر بە پێچەوانەی پاڕڵمانی هەرێمی کوردستانی عێراق بریاری درێژکرانەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی دەرکردبوو، جارێکی دیکە لە جیاتی پاڕڵمان لەبابەت کۆتایی ماوەی یاسایی"بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم" لە هەرێم بڕیاری دا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس ئەنجومەن شورای قەزای هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند ماوەی یاسای ژمارە 3ی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پەسندکراوی ساڵی 2006 لە هەرێمی کوردستان لە رێکەوتی 17 جولای دا تەواو دەبێ و هەر بۆیە پاش تەواو بوونی ئەو ماوەیە، یاساکانی دەستوری بنەرەتی عێراق لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان دا کاریان پێ دەکرێ.

ئەوە لە حاڵێک داەی کە نوێنەرانی شەش فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستاتن،یزووتنەوەی گۆڕان،یەکگرتوی ئیسلامی ،کۆمەڵی ئیسلامی ،بزووتنەوەی ئیسلامی و پارتی شیوعی لە پاڕڵمانی کوردستان، لە ڕۆژانی رابردوو دا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک داوای دەست بەکاربوونەوەی پاڕڵمانیان کردوە و بە هۆشداری لەمەڕ کۆتایی ماوەی یاسای تیرۆر ڕایانگەیاندوە پارتی هەوڵ دەدات ئەنجومەنی شورای قەزا جێگای پاڕڵمان بگرێتەوە و لە بابەت یاساکانی پەسندکراوی پاڕڵمان بڕیار بدات و بەرە بەرە ئەرک و چالاکییەکانی پاڕڵمانی بکەوێتە ئەستۆ.

ئەنجومەنی شورای قەزای هەرێمی کوردستان ساڵی ڕابردووش لەکاتی کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی بە سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دا لە کردەوەیەکی بە پێچەوانەی پاڕڵمان کە جەختی دەکرد لەسەر تەواو بوونی ماوەی مەسعود بارزانی و یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، ڕایگەیاند بارزانی دەتوانێ تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی دیکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.