بەشداریی پەنجا هەزار هێزی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنی مووسڵ"ی ئیراق
سکرتێری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە کوردستانی ئێراق باسی بەشداریی پەنجا هەزار کەس لە هێزەکانی پێشمەرگەی کرد لە ئۆپراسیۆنی رزگارکرانی مووسڵ"ی ئه و ولاته .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلعالەم، جەبار یاوەر وتی : نیزیکەی چل هەتا پەنجا هەزار هێزی پێشمەرگە لە ڕۆزاوا،باکوور و ڕۆژهەڵات و هێزی ئێراقیش لە باشوور لەئۆپراسیۆنی مووسڵ بەشدار دەبن.
بەوتەی یاوەر ئەمریکا بڕی 415 ملوێن دولار بۆ دانی مز و مووچەی هێزی پێشمەرگە دەدات چونکو ئەوان بەشێک لە هێزی بەرەنگاربووی تیرۆریزمن و ئەم یارمەتیانە بەشێوەی مانگانە درێژەی دەبێت.
ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئاناتۆلی وتی : هێزی پێشمەرگە ئێستاش لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کرانی نەینەوا لەباکوری ئێراق بەشدارن و لە هێزی ئێراقی لە قیارە لەباشووری مووسڵ پشتیوانی دەکەن .
سکرتێری هێزی پێشمەرگە پێداگری کرد کە لە دەستپێکی ساڵی 2015 پێشمەرگە ناوچەگەلێکی دەشتی نەینەوا ولە نیزیکی مەخموور و چەند ناوچەشیان لە پارێزگەی نەینەوا ئازاد کرد بۆ نموونە شنگاڵ، ڕەبیعە، زما وبەربەندی واسڵ .
یاوەروتی : پێشمەرگەکان هۆگری پێشکەوتن هەتا ناوەڕاستی مووسڵ نین و ئەگەر بە پێی داواکاریی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەوان وەها شتێک داوا نەکرێت بە هەماهەنگی هێزی ئاسایشی ئەنجامی دەدەن، بەڵام بێ گومان دوای زاڵ بوون بەسەر شارەکە دیسان دەگەڕێینەوە بۆ بنکەکانمان.