پارتی داهاتوو ، تێکەڵبوون لە یەکیەتی نیشتمانی پەسەن کرد.
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i241267-پارتی_داهاتوو_تێکەڵبوون_لە_یەکیەتی_نیشتمانی_پەسەن_کرد.
پارتی داهاتووی کوردستانی عێراق لەماوەی ئاگاداری نامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی باڵای پارت ، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ زۆرێنەی دەنگەکان گەڵاڵەی تێکەڵاو کران لە یەکیەتی نیشتمانی پەسەن کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 16, 2016 13:34 Asia/Tehran
  • پارتی داهاتوو ، تێکەڵبوون لە یەکیەتی نیشتمانی پەسەن کرد.

پارتی داهاتووی کوردستانی عێراق لەماوەی ئاگاداری نامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی باڵای پارت ، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ زۆرێنەی دەنگەکان گەڵاڵەی تێکەڵاو کران لە یەکیەتی نیشتمانی پەسەن کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لە ئاگاداری نامەی پارتی داهاتووی کوردستان دا هاتووە کە ئەنجومەنی باڵا لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە پێشوازی کردن لە گەڵاڵەی تیکەڵاو کرانی ئەم پارتە لە یەکیەتی نیشتمانی و لێکدانەوەی کردەوەکانی یەکیەتیب نیستمانی لە رێک وپێک کردن و بە یەک کردنی پارتە کانی دێموکراتو چەپ خواز ، بە زۆرێنەی دەنگ ئەم تێکەڵاو بوونەی پەسەن کردووە. هەروەها هاتووە کە شاندێکی تایبەتی بەمەبەستی ئەنجام دانی کاروباری هاوپێوەند بە تیکەڵاو کردنی پارتی داهاتوو لە یەکیەتی نیشتمانی دامەزراوەو هاوسەنگی و بەرانبەری دوو لایەنیش وەکوو مەرجی سەرەکی ئەم تێکەڵاو بوونە ڕاگەێندراوە/. ڕۆژی پێنج شەممە بیست وچواری پۆشپەڕ ی هەزارو سێسەدو نەوەدو پێنج رێبەرانی دوو پارتەکە لەبارەی گەڵاڵەی تێکەڵاو کردن ، کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد. پارتی داهاتووی کوردستان ، بەڕێبەرایەتی " قادر عەزیز " بە جیا بوونەوە لە پارتی زەحمەتکێشان ی کوردستان لە ساڵی دوو هازارو نۆ دامەزراو بەشێکی تر ی پارتەکە، هێشتا بە ناوی زەحمەتکێشان درێژە دەدات بە چالاکیەکانی خۆی و لە ڕۆژەکانی ئەم دوائیە دا شایعە و دەنگوو لە پەێوەست بوونی پارتی زەحمەتکێشان بە پارتی دێموکراتی کوردستان لەهەرێم بڵاو کراوەتەوە.