یەخسیر بوونی زۆرتر لە 1200منداڵی ئێزدی لە دەستی داعش
تهمووز 16, 2016 14:29 Asia/Tehran
بەرپرسی کارباری دیلەکان لە هەرێمی کوردستان باسی هەبوونی زورتر لە 1200 منداڵی یەخسیری ئێزدی لەلایەن داعشی کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی عەرەبی جەدیدی لەندەن، حسێن قائدی لە وتووێژێکی ڕوژنامەوانی دا وتی : تاقمی تیرۆریستیی داعش ئێستا زۆرتر لە 1200 منداڵی ئێزدی بەدیل گرتووە و لە ئوردوگاکانی خۆی لە مووسڵی ئێراق و ڕەقەی سوریا فێری هەوڵی سەربازییان دەکات.
قائدی وتیشی: ئێستا گیانی ئەم منداڵانە کە تەمەنیان لە نێوان دوازدە تا شازدە ساڵە لە مەترسی دایە و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە داعش کاتی دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ لەوان وەک قەڵغانی مرۆیی لە هێڵی بەرایی بەرەکانی کەڵک وەرگرێ.