ئوتریش : هەموو لایەنەکان لە ئێراق بەرەنگاری داعش ببنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i241321-ئوتریش_هەموو_لایەنەکان_لە_ئێراق_بەرەنگاری_داعش_ببنەوە
وەزیری دەرەوەی ئۆتریش لە هەموو لایەنەکان لە ئێراق داوای کرد بەرەنگاری تاقمی ترۆریستی داعش ببنەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2016 05:57 Asia/Tehran
  • ئوتریش : هەموو لایەنەکان لە ئێراق بەرەنگاری داعش ببنەوە

وەزیری دەرەوەی ئۆتریش لە هەموو لایەنەکان لە ئێراق داوای کرد بەرەنگاری تاقمی ترۆریستی داعش ببنەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاپا ، سباستیەن کورتێز وەزیری دەرەوەی ئۆتریش کە بۆ سەردانێکی دوو رۆژە چووەتە کوردستانی ئێراق رۆژی شەممە بە وەحشی زانینی تاقمی داعش ، ووتی : ئۆتریش ئەرکمەندە لەگەڵ خەڵکی ئێراق بەتایبەت لەگەڵ کوردەکان لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم هاوکاری بکات و هاودەنگی خۆی لەگەڵ ئەوان دا رادەگەینیت .

ئەنجوومەنی وەزیرانی ئۆتریش سێ شەممەی رابردوو بە دانی بری یەک ملوێن و ٥٠٠ هەزار یورو وەکوو یارمەتی بە ئاوارە ئێراقییەکان رەزامەندی دەربڕی و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ دانی ئەم یارمەتییە چووەتە کوردستانی ئێراق . سباستیەن کورتز هەروەها رۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەریکی کوردستانی ئێراق دیدار و وتوویژی کرد . لەم دیدارە وەزیری دەرەوەی ئۆتریش وێڕای وتووێژ لەبارەی چلۆنایەتی هاوکاری لەگەڵ کوردستانی ئێراق لەبەرەنگار بوونەوەی داعش ، بەلینی داوە یارمەتی ٢ ملوین یورویی بدات بەو ناوچەیە لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ وحالی خۆیان دا .