بارزانی نوێنەری خۆی دەنێرێتە لای لایەنەکان
بڕیارە مەسعوود بارزانی بۆ چارەسەری کێشەکان سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بنێرێت بۆ لای لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
به‌گوێره‌ی هه‌والێکی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی حزبی شیوعی کوردستان کۆبۆوه، له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای ههرێمو ناوچه‌که، باسیان له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێم کردووه.
له‌باره‌ی ئه‌و کۆبونهوهیهوه، ئه‌بو کاروان سه‌رۆکی فراکسیۆنی شیوعی له‌په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌گه‌ڵ بارزانی باسیان له‌بابه‌تی ڕیفراندۆم‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان کردووه.
ئاشکراشیکرد، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا بارزانی پێی ڕاگه‌یاندون، چه‌ندینجار داوای له‌حیزبه‌کان کردوه بۆ کۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌و کۆببنه‌وه‌و هه‌ر بڕیارێکیشاندا پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت.
له‌و لێدوانه‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی ڕوداو ئه‌بو کاروان ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا، بارزانی د. فوئاد حوسێنی ده‌ستنیشانکردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی لایه‌نه‌کان بکات‌و چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌کان بدۆزرێته‌وه.