پەیامی رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i241726-پەیامی_رێکخەری_بزووتنەوەی_گۆڕان_بۆ_بارزانی
رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان،لە پەیامێک دا بۆ مەسعود بارزانی دا ڕایگەیاند، داواکانی پارتی دیموکڕات لەوان گۆڕینی سەرۆکی پاڕڵمان و بەڕێوەبردنی ڕاپرسی قەبوڵ دەکەین، بەڵام چاوەڕێی کردەوەی لایەنی بەرامبەرین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2016 14:26 Asia/Tehran
  • پەیامی رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان بۆ بارزانی

رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان،لە پەیامێک دا بۆ مەسعود بارزانی دا ڕایگەیاند، داواکانی پارتی دیموکڕات لەوان گۆڕینی سەرۆکی پاڕڵمان و بەڕێوەبردنی ڕاپرسی قەبوڵ دەکەین، بەڵام چاوەڕێی کردەوەی لایەنی بەرامبەرین.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس لە زمان سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هاتووە کە سەلاحەدین بەهائەدین ئه مینداری گشتیی ئەو پارتە بە مەبەستی نێوبژیوانی کردنی دوو پارتی بزووتنەوەی گۆڕان و دیموکڕات لەگەڵ نەوشیروان مستەفا رێبەری بزووتنەوەی گۆڕان دیداری کردوە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە نەوشیروان مستەفا لە رێگەی سەلاحەدین بەهائەدینەوە پەیامێکی بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و رێبەری پارتی دیموکڕات ناردوە و ڕایگەیاندوە کە بزووتنەوەی گۆڕان داواکانی پارتی لەوان گۆڕینی سەرۆکی پاڕڵمان و بەڕێوەبردنی کۆپرسی قەبوڵ دەکات بەو مەرجەی کە بزانێ بارزانی لە بەرامبەر دا چی دەکات.

پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکڕاتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مانگەکانی ڕابردوو دا پڕ بووە لە گرژی و سوربوونی پارتی لەسەر مانەوەی بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم و دژایەتی توندی گۆڕان لەگەڵ ئەو پرسە، ناکۆکییەکانی پەرە پێ داوە و دەسپێکی خۆپێشاندانی جەماوەری لە شەقامەکانی سلێمانی و پەلاماردانی نوسینگە و بینای پارتی لە سلێمانی، ناکۆکییەکانی توندتر کردووە و پارتی رێبەرانی گۆڕان و لە سەرووی هەموان نەوشیروان مستەفا بە بەرپرسی ناهێمنییەکان و پەلامار بۆ سەر نوسینگەکانی خۆی دەزانێ و دەستی کرد بە دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان لە کابینە و پێشگرتن لە کاروچالاکی سەرۆکی پاڕڵمان کە ئەندامی گۆڕانە.

لە لایەکی دیکەشەوە نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پاڕڵمانی عێراق جارێکی دیکە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە تاک ڕەوی لە دەسەڵات و کەڵکاوەژوو گرتن لە دەسەڵاتی سیاسی خۆی لە هەرێم تۆمەتبار کرد.

ئەمین بەکر نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پاڕڵمانی عێراق لە وتووێژێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی عێراقی بیلادی ئەلیەوم وتی: مەسعود بارزانی بۆ قۆرخ کردنی دەسەڵاتی پاڕڵمان و هەندێک لە دامەزراوە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان و تاک ڕەوی لە دەسەڵات بە بێ هاوپەیمان و هاوبەشە سیاسییەکانی خۆی هەوڵ دەدات.