نوری مالیکی لە سلێمانی ڕەوشی ئێراق و ناوچەکەی لێکدایه وه
سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سکرتێری گشتیی حیزبودەعوە ی ئیسلامی ئیراق کە دۆینێ دووشەممە سەردانی سلێمانی کرد ،لەگەڵ ریبەرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی ئیراق و بزوتنەوەی گۆڕان ڕەوش و گۆرانکارییەکانی سیاسی و ئاسایشیی ئێراق وناوچەکەیان لێکدایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا ، "نوری مالێکی" لە سەرەتای گەییشتنی ، لەگەڵ جەلال تالەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق کە بە هۆی نەخۆشی جەستەیی و تەمەنی زۆری نیزیک دوو ساڵە کە گەراوەتەوە بۆ سلیمانی ، دیداری کرد و بە گوێرەی بەیاننامەی بڵاو کراوەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ،لەگەڵ جەلال تالەبانی لە بارەی ڕەوشی سیاسی و ئاسایشتی وگۆڕانکارییەکانی ناوچە باس وڕاویژیان کردووە و دەسکەوتنی ریککەوتننی سیاسی لە نێوان یەکیەتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕانی پیرۆزبایی کرد .
ئەلمالیکی پاشان لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "مەڵا بەختیار " سەرۆکی مەکتەب سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق ووتی کە ئامانجی ئەم سەفەرە دیدار لەگەڵ ریبەرانی دوو ڕەوتی یەکیەتی نیشتمانی و بزوتنەوەی گۆڕان و پیرۆز بایی بە بۆنەی ڕێککەوتنی سیاسی لە نێوان ئەوان دایە .
سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیراق ئەم ڕیککەوتنی سیاسییەی هەنگاوێکی سیاسی زۆر گرینگ وەسف کرد و هیوای خواست کە ئەم ڕیککەوتنە سیاسییە بتوانی گرفتەکان و قەیرانی ئێستا چارەسەر بکاتەوە .
ئەو هەروەها لە ئامادە بوونی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ پارتەکانی دیکە لە کوردستانی و سەفەر بۆ هەوڵێر باسی کرد .
مەلا بەختیار ووتیشی کە لە دیدار لەگەڵ مالیکی ڕەوشی سیاسی ئاسایشتی نیو خۆیی و ناوچە و بەهێزبوونەوەی پێوەندی لە نێوان هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی باس وڕاویژکراوە . بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیاکانی کورد زمانی باکوری ئێراق ، سکرتێری حیزبودەعوەی ئیسلامی ئێراق هەروەها لەگەڵ "نەوشیرەوان مۆستەفا " دیداری کرد و لە بارەی گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ئاسایشتی نێو خۆیی وناوچە لەگەل ئەو دا باس وڕاویژی کرد .