چاوپێکه‌وتنی مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ باڵوێزی بریتانیا له ئێراق
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق و باڵوێزی بریتانیا له به‌غدا، سه‌باره‌ت به پرس و بابه تی جۆراوجۆر وت‌ووێژیان کرد.
به پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم دوێنێ سێ شه‌ممه له‌ناوچه‌ی سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ فرانک به‌یکه‌ر، باڵوێزی ئینگلیز له ئێراق و شاندی هاوڕێی، دیداری کرد.
له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، دوولایه‌ن له‌باره‌ی دۆخی هه‌ڕه‌شه تیرۆریستییه‌کان و بیروهزری توندڕه‌وانه له ناوچه‌و جیهان و هه‌روه‌ها شه‌ڕی دژ به‌داعش له ناوچه جیاجیاکانی ئێراق وت‌ووێژیان کرد.
پێشه‌کییه‌کانی هه‌ڵمه‌تی ئازادکرانی موسڵ، یه‌کێکی دیکه له ته‌وه‌ره‌کانی وتووێژی بارزانی وبهیکهر بوو.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق و باڵوێزی ئینگلیز له به‌غدا هه‌روه‌ها له باره‌ی ڕه‌وتی سیاسیی ئێراق و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا، وت‌ووێژیان کرد.