فەرەنسا پالپشتی رامیاری و ئابووری خوی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دووپات کردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i242317-فەرەنسا_پالپشتی_رامیاری_و_ئابووری_خوی_بۆ_هەرێمی_کوردستانی_عێراق_دووپات_کردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە ئاندرێ ڤالین"ی وەزیری دەوڵەتی فەرەنسا بۆ کاروباری پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و شاندێکی دیپلۆماسیی یاوەری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 21, 2016 15:30 Asia/Tehran
  • فەرەنسا پالپشتی رامیاری و ئابووری خوی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دووپات کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەم نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە ئاندرێ ڤالین"ی وەزیری دەوڵەتی فەرەنسا بۆ کاروباری پەرەپێدانی نێودەوڵەتی و شاندێکی دیپلۆماسیی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا ، ڤالینی خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراق و قارەمانیه‌تی و نەبەردیی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان و پاراستنی ئەو هەرێمە لە دەستی تیرۆر دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەیشی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر دووپات کردەوە.

لە لایەکی دیکەی قسەکانیدا پشتگیریی وڵاتەکەی لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە ئەوان لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن بە چ شێوەیەک هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بکەن بۆ دەربازوون لەو قەیرانە داراییە قورسەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستانی عێراق بووەتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق سوپاسی ئەو سەردانە و وڵاتی فەرەنسای کرد بۆ ئەو هاوکارییە مرۆیی و سەربازیانەی پێشکەش بە هەرێمی کوردستانی عێراقی دەکەن و سەرەخۆشیی خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی بۆ کەسوکاری قوربانیانی کردەوە تیرۆرستییەکەی شاری نیسی فەرەنسا دەربڕی.