ڕاستبینیی فوئاد مەعسووم بەرامبەر خەون و خەیاڵەکانی بارزانی
سەرۆکی ئێراق لە کاردانەوە بەرامبەر هەندێ هەوڵ دا بۆ بەڕێوەچوونی گشت پرسی لەسەر سەربەخۆیی کوردستان لەم وڵاتە، ئەم پرسیارەی خستە ڕوو کە ئێمەی کورد لەسەر چ بنەمایەک باسی پێکهاتنی وڵاتی کوردستان دەکەین؟
مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەرچەند جارێک بە بۆنەی جۆربەجۆر باسی بەڕێوە چوونی گشت پرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات، پرسێک کە تەنانەت لەنێوان کوردەکان لایەنگری نییە و بەسەرنج دانی تواناییەکان و دواهاتە پێش بینی نەکراوەکانی ئەم گەڵاڵەیە، پێشوازیی لێ ناکەن.
ئەم کەسایەتیە بەناوبانگەی کوردی ئێراق هەمووکات ڕوانگەیەکی نەرێنی بەرامبەر بە هەڵوێستەکانی بارزانی هەیە و سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق بە تواناییەک نازانێ کە پشتی پێ ببەسترێ بۆ ئەوەی بەرگری لە مافی کوردەکانی ئەم وڵاتە بکات .
مەلا بەختیار بەرپرسی کاروباری بەڕێوەبەرایەتی مەکتەب سیاسی یەکێتیش ئەم دواییە لە وتووێژێک دا وتی : پارتی بێ ئەوەی ڕوانگەیەکی دیاریکراوی سەبارەت بە گشت پرسی سەربەخۆیی هەبێ، لەسەر بەڕێوەچوونی پێداگری دەکات .
ئێستا کەسایەتیەکی کوردی دیکە کە پۆستی سەروکایەتی ئێراقیشی بە ئەستۆیە بە ئاشکرایی وێڕای ڕەخنە گرتن لە خستنەبەرباسی پرسی پێکهاتنی وڵاتی کوردستان ، دەڵێت : دەبێ لەمبارەوە سەرنجی ژێرخانەکان و میکانیزمی پێکهاتن و ئیدارەی وەها وڵاتێک و پێوەندی دەرەوەیی و بنەمای دیمۆکراسی بدرێت.
فوئاد مەعسووم سەرۆکی ئێراق و ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وتی : جیابوونەوەی کوردستان لە ئێراق و پەیوەست بوونی بە وڵاتێکی دیکە، کارەساتی بەدواوە دەبێ .
ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر قەیرانی سیاسی ، ئاڵۆزی ئابووری و تێکەڵبوونی ئەم ناوچەیە لەگەڵ هەڕەشەیەکی جیدی بە ناو داعش، ئاسۆیەکی ڕوون لەبەردەم مەسعوود بارزانی بۆ هاتنە دی هیواکانی ناکاتەوە.
هەرێمی کوردستانی ئێراق نیزیکەی ساڵێکە بەرەوڕووی ئاڵۆزی سیاسی بوەتەوە .
ئەم ناوچەیە بە کۆتایی هاتنی سەردەمی سەرۆکایەتی یاسایی مەسعوود بارزانی لە نۆزدەی ئووتی ساڵی دووهەزار وپازدە، شایەتی بشێوی سیاسی و ئابوورییە و هەرچەندجارێک هەوڵی ناڕازیانە بڵێسەکانی ئەو بشێوییە زۆرتر دەکات.
لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ناکۆکی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق پەرەی سەندووەو ڕەوشەکە ئاڵۆزتر بووە .
ڕەوشی ئێستا هەرێمی کوردستانی ئێراق بە کۆتایی هاتنی سەردەمی یاسایی سەرۆکایەتی بارزانی و چارەسەر نەکرانی پرسی سەرۆکایەتی، نیشاندەری ناکۆکی قووڵی نێوان تاقمەکانی جۆربەجۆری کوردییە.
ئەم پرسە نیشان دەدات بارزانی لە مەڕ گشت پرسی سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق، هاوپشتی،هاوبیرورایی و هاوڕێیی لەسەدا سەدی کوردەکانی لەپشت نییە.
سەرباری ئەمەش هەڵوێستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ئێراق ، داکۆکی لەسەروەریی نیشتمانی و یەکێتی ئەم وڵاتە لە بن ئاڵاو یاسایەکی تاکانەیە.
نیگەرانیی فوئاد مەعسووم سەبارەت بە چۆنیەتی پێوەندی دەرەوەیی و بنەمای دیمۆکراسی بۆ داهاتووی کوردستان لە کاتی جیابوونەوە لە دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق، بە ئاشکرا ڕاگەیەندراوە.
هەڵوێستی ناوخۆیی و دەرەوەیی بەرامبەر پرسە باسکراوەکان سەبارەت بە گشت پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە ئێراق،ڕێگایەکی لەبار بۆ مەسعوود بارزانی خۆش ناکات کە خەون و خەیاڵەکەی بێتەدی.
مەسعوود بارزانی لەحاڵێکدا گەڵاڵەی سەربەخۆیی بەپێی بنەمای نامومکین بناغەڕێژی کردووە کە ڕەوشی ئێستای ئێراق، دەرفەتێکی شیاوە بۆ کوردەکان .
کوردەکان لە دیاریکردنی یاسای بنەڕەتی نوێی ئێراق دەوریان هەبووە و دەتوانن لەو چوارچێوەیە دا ، مافی خۆیان پێ و شوێن بگرن.
بەوتەی جەلال تاڵەبانی کوردەکان دەنگیان دا بە یاسای بنەڕەتی ئێراق و بڕیاریان دا پەیڕەوی لێ بکەن و سەتی نەوەد وپێنجی کوردەکان دەنگی ئەرێیان بە یاسای بنەڕەتی داوە کە لەسەر نیزامی فیدراڵ و پەیڕەوی لە دەوڵەتی ناوەندیی لەبەغدا پێداگری کردووە.