کۆنگرهی یازدهههمی "بزووتنهوهی ئیسلامیی کوردستان"
کۆنگرهی یازدهیهمی "بزووتنهوهی ئیسلامیی کوردستان" سهرلهبهیانی ئهمڕۆ پێنج شهممه لهشاری سلێمانی دهستی پێکرد .
به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵیی مێهر، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوە، هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی کۆن و ئێستاو مەکتەبی سیاسی، هەروەها بەرپرسی مەڵبەند و مەکتەبەکان و بەرپرسی هێزەکانی پێشتر و ئێستا و لقی خوشکان و خوێندکاران راستەوخۆ بوونهته ئەندامی کۆنگرە.وتەبێژی بزووتنەوەکە وتی: ۳۷۰ کەس ئەندامی کۆنگرە دەبن و ۵۶ کەسیش لەوان رکەبەری یەک دەکەن بۆ ئەندامەتیی شورا، هەروەها عیرفان عەبدولعەزیز رابەری ئێستای بزووتنەوەی ئیسلامی و کامیلی حاجی عەلی رکەبەری دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی رابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان". کۆنگرەکهی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، لەهۆڵی کۆردۆنیا لە شاری سلێمانی دەبەسترێت.لەکۆنگرەدا سێ سندوق دادەنرێت، کەبریتی دەبێت لەسندوقی دەنگدانی تایبەت بەکاندیدەکانی رابەری گشتی.بزووتنەوەی ئیسلامی ئێستا ۲۴ ئەندامی سەرکردایەتی و حەوت ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەیە.