لێک گەیین نامەی هاوکاریی دوو زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کوردستان
لێک گەیین نامەی هاوکاریی نێوان دوو زانکۆی هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق و زانکۆی کوردستانی ئێران لە سنە مۆر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، فەردین ئەخلاقیان سەروکی زانکۆی کوردستان ڕۆژی هەینی لە ڕێ وڕەسمی مۆرکردنی لێکگەییننامەی هاوکاری نێوان ئەم زانکۆوە و زانکۆی هەڵەبجەی کوردستانی ئێراق لە سنە وتی : ئەم لێکگەیینە بەمەبەستی پەرەی هاوکاری هاوبەش لەوان بەڕێوەچوونی کونفرانس و کۆبوونەوەکانی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی خوێندکار و مامۆستا لە نێوان دوو زانکۆ مۆر کراوە .
ئەخلاقیان وتیشی: بۆ بڵاوکردنەوەی زانست، گوڕینەوەی زانستی و هاوفیکری لە بوارەکانی زانستی دا پێویستە کە زانکۆکان هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی پەرەپێ بدەن و کوردستانی ئێران و ئێراق هاوبەشی فەرهەنگی و زمانیان هەیە کە بۆ خۆِ بوارچێکەری هاتنەدی پێوەندی و هاوکاری نێوان دوو زانکۆیە.