شارەوانییەکانی هەرێم بەرەو بهڕێوهبهرایهتی هاوبەش دەچن
وەزیری شارەوانیەکان و گەشتیاریی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: دەبێ شارەوانیەکان لە هەرێمدا بۆ ئیدارهکردنێکی هاوبەشی شاری هان بدرێن و دهرهتان وهێزیان زیاد بکرێنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، " نەورۆز مەولوود " لە ڕەوتی بەڕێوەبردنی سێمیناری یەکڕۆژەی بهڕێوهبهرایهتی شاری لە سلێمانی ئاشکرای کرد: شارەوانیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دۆخێکی باشیان نییە و لە بواری ئیدارهکردنی شاریشدا هەندێ کێشە بوونی هەیە و ئەبێ ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن.
ناوبراو وتیشی: بارودۆخی ئێستای شارەوانیەکان و ئیدارهکردنی شارەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە لە هەندێ بوارەوە خزمەتگوزاری بە خەڵک باش نەبێ و هەر بەم بۆنەشەوەیە کە چاکسازی لە ئەم بوارەدا دەکرێ.
وەزیری شارەوانیەکان و گەشتیاریی هەرێمی کوردستانی عێراق درێژەی دا : ئەرکی شارەوانیەکان تەنیا خاوێن کردنەوە نییە بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ ئێمە لە هەرێمدا، شارەوانیەکان بە ئەم ناوەوە دەناسین کە ئەبێ بۆ چاکسازیی ئەم پرسە بەرنامەدابڕژرێ و لە ئەم بواریشەوە بە دوای کەڵک گرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی وڵاتانی ترەوەین.
ناوبراو وتیشی: شارەوانیەکان ئەبێ بڕواتە نێو تەواویی بوارەکانی فێرکاری، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و تەنانەت بنکەکانی پاراستنی ئارامیشەوە و بەرپرسایەتیی ئەم بەشانە لە شاریش بگرێتە ئەستۆ و ئەم کارە گرینگە لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەکوو وەبەرەیەتێیک دهخرێته بهرنامهی کارهوه.
کۆڕبهندی یەکڕۆژەی ئیدارهکردنی شاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ههوڵی زانکۆی پۆلی تێکنیکی سلێمانی و بە هاوکاریی بەرپرسایەتیی شارەوانیەکانی سلێمانی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بەڕێوە چوو.