هەڵمەتی ئاسایشی نوێ لە هەولێر
لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو هەولێری نێوەندی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، هەڵمەتی ئاسایشی نوێی جێبەجێ کردووە.
ئەم هەوڵانە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ڕاگەیاندنی هێزی پۆلیسی ئەم وڵاتە چەند پەلاماری هێزی تیرۆریستیی داعش پووچەڵ کرابووەوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە دوابەدوای پەلاماری تیرۆریستی هێزەکانی داعش وێستگەکانی پشکنین لەمپەرەکانی ئاسایشی لە ناوەڕاستی هەولێر ە شوێنی سەقامگیر بوونی ئەرگەکانی کەونارایی ئەم شارە و بازاڕی قەرەباڵغیەتی، تەقییەوە .
ناوچەی کوردنشین هێمن ترین بەشی ئێراق دێتە ئەژمار و لەم ناوچەیە دا بۆمب دانانی چەشنەکانی دیکەی پەلاماری تیرۆریستی کەم ڕوو دەدات .
بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە هێڵی بەرایی بەرە بە درێژایی حەوتسەد مایل لەگەڵ تیروریستان شەڕی کردوە و ئێستا ئەو نیگەرانییە لە ئارادایە کە تیرۆریستان بێنە ئەم ناوچەیە .
سەقامگیر کردنی وێستگەکانی پشکنینیش لەسەر چالاک بوونی ناوەندەکانی قەرەباڵغی بازرگانیی هەولێر کاریگەر بووە و زۆرێک لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە سەبارەت بە هەوڵەکانی ئاسایشیی ئێستا ڕوانگەی جۆربەجۆریان خستوەتە ڕوو.