گۆڕان دواهه‌ڵوێستی ڕاگه‌یاند
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر کێشه‌و ناکۆکییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و وته‌بێژی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌که‌ش ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر پارتی سوربێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی، چیتر پێویست به‌کۆبونه‌وه ناکات".
(شۆڕش حاجی) وته‌بێژی فه‌رمیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، دکتۆر فوئاد حسێن که سه‌ردانی گۆڕان‌و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کرد، بۆ ئه‌وه‌بوو که گوێبیستی داواکاریه‌کانیان بێت، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئێستای هه‌رێم.
وتیشی:"ئێمه قسه‌و پێشنیازی خۆمان پێ وت‌و چاوه‌ڕێین وه‌ڵامی ئێمه بباته‌وه بۆ مه‌سعود بارزانی و دواتر وه‌ڵامی پرسیارەکانی ئێمه بداته‌وه".
له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا، (شۆڕش حاجی) ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی به(د. فوئاد حسێن) وتووه‌و چاوه‌ڕوانیش ده‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن پارتی قبوڵی ده‌کات یاخود نا، چونکه پارتی خۆی ئه‌م دۆخه‌ی تێکداوه‌و ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان بێت، ئه‌وا هه‌ر خۆی ده‌توانێت دۆخه‌که چاک بکاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان سور بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی، ئه‌وا چیتر پێویست به‌کۆبونه‌وه ناکات.وته‌بێژه‌که‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت:"ئه‌گه‌ر زانیمان پارتی هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی سور ده‌بێت‌و نایه‌ته ژێربار تا ئه‌م دۆخه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان چاره‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وا ئێمه له‌دوای ڕێکه‌وتنه‌که‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی، بیرمان له‌سیناریۆی تر کردۆته‌وه، نه‌ک ته‌نها ئه‌و دوولایه‌نه‌ش، به‌ڵکو لایه‌نه‌کانی تریش بیریان له‌سیناریۆی تر کردۆته‌وه".