پشکی کوردەکان لە لێژنەکانی مەجلیسی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i244546-پشکی_کوردەکان_لە_لێژنەکانی_مەجلیسی_عێراق
جێگری سەرۆکی پاڕڵمانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک وتی نوێنەرە کورەکانی پاڕڵمانی عێراق سەرۆکایەتی سێ لێژنەی گرنگی پاڕڵمانیان لە بەر دەست دایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2016 13:21 Asia/Tehran
  • پشکی کوردەکان لە لێژنەکانی مەجلیسی عێراق

جێگری سەرۆکی پاڕڵمانی عێراق بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک وتی نوێنەرە کورەکانی پاڕڵمانی عێراق سەرۆکایەتی سێ لێژنەی گرنگی پاڕڵمانیان لە بەر دەست دایە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوێک دا کە لە لایەن نوسینگەی ئارام شێخ محەمەد  جێگری سەرۆکی پاڕڵمانی عێراق بڵاو کراوەتەوە هاتوە کە لە دیداری دا لەگەڵ  سەرۆکە کوردەکانی لێژنەکانی پاڕڵمان پرسی پشکی کوردەکان لە لێژنەکانی پاڕڵمان تاوتوێ کراوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی  سەرۆکایەتی لێژنەکانی ئاسایش و بەرگری، پەیوەندییە دەرەکییەکان،ڕاژەکاری، کە وەکو لێژنە یەکەمەکانی پاڕڵمان دەناسرێن پشکی کوردەکانە. و لە لێژنەکان گروپی دوهەمیش دا  سەرۆکایەتی و سکرتاریەتی و جێگرایەتی لێژنەکانی پەروەردە و ڕاهێنان، هەرێم وپارێزگاکانی عێراق، و کاروباری کۆمەڵایەتیش پشکی کوردەکانە.