خۆبواردنی وڵاتانی ئوروپایی لە دانی چەکی قورس بە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i244807-خۆبواردنی_وڵاتانی_ئوروپایی_لە_دانی_چەکی_قورس_بە_هەولێر
نوێنەری ناوچەی کوردستانی ئێراق لە یەکێتی ئوروپا، نەدانی چەکی قورس لەلایەن وڵاتانی ئوروپایی بە هێزی پێشمەرگەی گەڕاندەوە بۆ سەربەخۆ نەبوونی ئەو ناوچەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2016 04:30 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی وڵاتانی ئوروپایی لە دانی چەکی قورس بە هەولێر

نوێنەری ناوچەی کوردستانی ئێراق لە یەکێتی ئوروپا، نەدانی چەکی قورس لەلایەن وڵاتانی ئوروپایی بە هێزی پێشمەرگەی گەڕاندەوە بۆ سەربەخۆ نەبوونی ئەو ناوچەیە.

بە پێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، دلاوەر خالید ئاژگەپی، نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە یەکێتی ئوروپا لەدیمانە لەگەڵ رۆژنامەی ئەلشەرقولئەوسەت، چاپی لەندەن، وتی؛ وڵاتانی ئوروپایی بۆ ڕادەست کردنی چەکی قورس بە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بەرەوڕووی گرفتی پرۆتۆکۆلین، لەبەر ئەوەی کە ئەو ناچەیە ، سەربەخۆ نییەو ئەو وڵاتانە ناتوانن ڕاستەوخۆ چەکەمەنی بخەنە بەردەستی.

ئاژگەپی وتی: هۆیەکی دیکەی خۆبواردنی وڵاتانی ئوروپایی لە ڕادەست کرانی چەکەمەنی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق ، ئەوەیە کە ئەو هێزانە پێویستیان بە کاتێکی زۆرتر هەیە بۆ فێربوونی کەڵک وەرگرتن لەو چەکئامێرانە، چونکە ئەوان تەنیا مەشقی کەڵک وەرگرتن لە چەکەمەنی ڕووسیان بینیوەو ئەوان شارەزای چۆنیەتی دەکارگرتنی چەکی قورس ونیوەقورسی مۆدێرنی ئوروپایی نین.

نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە یەکێتی ئوروپا، ڕایگەیاند؛ باشترین بژارە بۆ ڕادەست کرانی چەکەمەنییە ئوروپییەکان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق، بینینی خولەکانی مەشق و فێربوونی دەکارگرتنی ئەو چەکئامێرانە بەهاواهەنگیی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعشە.

ئاژگەپی هەروەها بەئاماژە بەوەی کە وڵاتانی ئوروپایی نەیاری ڕاگەیێندرانی سەربەخۆیی کوردستانی ئێراق نین، وتی: تائێستا هیچ کام لەو وڵاتانە داوایان لە کوردستانی ئێراق نەکردووە، سەربەخۆبوونی خۆی ڕابگەیێنێ، چونکە ئەوان دەیانەوێ کوردەکان خۆیان لەوبارەوە بڕیار بدەن.

ئەوە لەکاتێکدایە کە ڕۆژاوا لەهەمبەر داوای مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەسەر سەربەخۆیی ئەو ناوچەیە، چەندین جار پێی داگرتووە، لە سەروەریی نیشتمانیی ئێراق لەژێر ئاڵایەک و دەستوورێکدا داکۆکی دەکات.