پارتی ، هۆکاری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان
ئەمیری پارتی کۆمەڵی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، وتی : پارتی هۆی قەیرانەکانی ئەم ناوچەیە .
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی کوردی زمانی ئێن ئارتی، وتی : هەرێمی کوردستان لەلایەن پارتی و لە هەولێرەوە تووشی ڕەوشێکی نالەبار بووە وپێویستە کە مەسعود بارزانی ڕێبەری ئەم پارتە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئاسایی کردنی ڕەوشەکە پێشەنگ بێت .
عەلی باشیر وشداری دا کە نابێ کوردەکان فریوی وڵاتانی بیانی بخۆن چونکوو ئەم وڵاتانە تەنیا لە پرسی شەڕ لەگەڵ داعش پێویستیان بە کوردەکان هەیە و لە ڕاستی دا بە دوای بەرژەوەندییەکانی خۆیانەون و گرینگایەتی نادەنە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان .
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان هەروەها پێداگری کرد کە هاوکێشەکان و هاوسەنگی سیاسی دوای شەڕی داعش دەگۆڕدرێ و ڕەنگە هاوکاریی وڵاتانی تر لەگەڵ کوردەکان دوای ئەم شەڕە بگۆڕدرێ.