وشداریی هەرێمی کوردستانی ئێراق بە کۆمەڵگای جیهانی لەمەڕ کارەساتی مرۆیی
هەرێمی کوردستانی ئێراق وشداریی دا بە کۆمەڵگای جیهانی کە بێتوو پێداویستیی ئاوارەکانی هەرێم دابین نەکرێ، ئەوان بەرەوڕووی کارەساتی مرۆیی بەرفراوان دەبنەوە.
فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ڕووداودا ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان، توانای دابین کردنی پێداویستییەکانی ژمارێکی زۆر لەوا ئاوارانەی نییە کە پەنایان هێناوەتە هەرێم.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانیدا وشداریی دا، ئەگەر کۆمەڵگای جیهانی لەمەڕ دابین کردنی پێداویستیی ئاوارەکان یارمەتی هەرێم نەکەن وبوودجەی پێویست بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکان دابین نەکات، ئەو ئاوارانە بەرەوڕووی مەترسیی کارەساتی مرۆیی دەبن و دەسپێبوونی هەڵمەتی ڕزگارکردنی موسڵیش دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
ڕووداو هەروەها لە ڕاپۆرێکدا باسی ڕەوشی ئاڵۆز و شپرزەی ئاوارەکانی کرد لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان وهەروەها کەمبوونی سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانیان و هاوکاری نەکردنی حکومەتی ئێراق و وڵاتانی عەرەبی لەو بارەوە.
هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی شەڕ لە سووریاو دەرکەوتنی داعش لەناوچەو هێرشی ئەو گرووپە ڕەشەکوژە بۆسەر وڵاتانی ئێراق و سووریا، زیاتر لە یەک ملوێن و٨٠٠ هەزار ئاوارە، پەنایان هێناوەتە هەرێمی کوردستان و لە کەمپەکاندا جێگیر کراون.