نتەوە یەکگرتوەکان:داعش بەردەوامە لەسەر کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i244987-نتەوە_یەکگرتوەکان_داعش_بەردەوامە_لەسەر_کۆمەڵکوژی_ئێزدیەکان
لێژنەی پەیجوریی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لە کۆمەڵکوژی کوردە ئێزدیەکانی عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2016 15:14 Asia/Tehran
  • نتەوە یەکگرتوەکان:داعش بەردەوامە لەسەر کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان

لێژنەی پەیجوریی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند تیرۆریستانی داعش بەردەوامن لە کۆمەڵکوژی کوردە ئێزدیەکانی عێراق.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، لە ساڵوەگەڕی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەی شنگال لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە حەشیمەتی زۆرینەی ئێزدی کە هەزاران کەس کوژران و بەدیل گیران، نەتەوە یەکگرتوەکان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند ئێزدیەکان هەروا کۆمەڵکوژ دەکرێن.

لەو ڕاگەیێندراوە دا هاتوە لە ساڵڕۆژی دەسدرێژی هۆڤانەی داعش بۆ سەر ئێزدیەکان لە شنگالی عێراق، هەروا 3200 زارۆک و ژن دیلی دەستی تیرۆریستانی داعشن و لە ژێر ئەشکەنجە و جەزرەبەی وا دان کە بیر لێکردنەوەشی دژوارە.

تیرۆریستانی داعش لە رێکەوتی 3ی ئاگۆستی 2014 بە پەلاماردانی شاری شنگال کارەساتێکی مرۆییان خوڵقاند.

پیاوەکانیان کوشت و ژن و کچەکانیان بە دیل گرت بە چەشنێک کە لە دەرەوەی شار وێستگەی فرۆشتنی ئەوانیان کردەوە.ئەوانەش کە توانیان هەڵێن پەنایان بۆ چیای شنگال برد و چەند حەوتە لە دۆخێکی هەرە دژواری بێ نان و ئاوی دا بوون.

هێزەکانی پێشمەرگەی بە یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە رێکەوتی 22ی خەزەڵوەری 94ی هەتاوی دا توانیان شاری شنگال کۆنتڕۆڵ کەنەوە.