بەرەی تورکمانی هەڵوێستی لەبارەی چارەنوسی کەرکوک ئاشکرادەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i245224-بەرەی_تورکمانی_هەڵوێستی_لەبارەی_چارەنوسی_کەرکوک_ئاشکرادەکات
بەرەی تورکمانی عێراقی رایدەگەیەنێت کە بۆچوونی خۆی بەسەر خەڵکی کەرکوکدا ناسەپێنێت و دانیشتوانی شارەکە مافی خۆیانە بڕیار لەبارەی گەڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان یان مانەوە لەگەڵ عێراق یاخود بوون بە هەرێمێکی سەربەخۆ بدەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2016 07:24 Asia/Tehran
  • بەرەی تورکمانی هەڵوێستی لەبارەی چارەنوسی کەرکوک ئاشکرادەکات

بەرەی تورکمانی عێراقی رایدەگەیەنێت کە بۆچوونی خۆی بەسەر خەڵکی کەرکوکدا ناسەپێنێت و دانیشتوانی شارەکە مافی خۆیانە بڕیار لەبارەی گەڕانەوەی بۆ سەر هەرێمی کوردستان یان مانەوە لەگەڵ عێراق یاخود بوون بە هەرێمێکی سەربەخۆ بدەن.

ڕۆژی 4ی ئابی 2016 شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک میدکار کۆبوونەوە بەمەبەستی روونکردنەوەی هەڵوێستی بەرەی تورکمانی لەسەر چەند پرسێک.

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی عێراقی رایگەیاند"ترسێکی زۆرمان هەیە لەکاتی ئازادکردنی تەلەعفەر کارەساتی گەورەیی مرۆیی روبدات و هێزە عێراقییەکان و داعش بۆردومانی خەڵکی سیڤیل بکەن، چونکە لە ئێستادا زیاتر لە (70 )هەزار هاوڵاتی سڤیلی تورکمانی لەو شارەدا هەن، کە لەژێر دەستی داعشدایە".

لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەو بەرپرسەی بەرەی تورکمانی وتی "ئەنجامدانی ریفرندۆم مافی رەوای برا کوردەکان و هەر نەتەوەیەکەی ترە، بەڵام ریفراندۆم پێویسی بە ئامادەکاریی پێشوەخت هەیە و دەبێت پێشتر لەگەڵ لایەنەکاتی راوێژ بکرێت، ئەگەر پیشتر سەرجەم لایەنەکان رێنکەون، ئەوا ئەنجامدانی ریفراندۆم سەرکەوتوو نابێت".

لەوەڵامی پرسیارێک لەبارەی داهاتووی کەرکوک، ئەو بەرپرسەی بەرەی تورکمانی وتی"خەڵکی کەرکوک مافی خۆیانە بڕیار لەبارەی چارەنووسی خۆیان بدەن، ئایا دەیانەوێت کەرکوک بکرێتە هەرێمێکی سەربەخۆ یاخود بخرێتەوە سەر کوردستان، یاخود وەکو شارێکی عێراقی هەژماربکرێت".