کوردستانی ئێراق نوێنەری گولەنی ڕادەستی تورکیا کرد .
کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ؛ " نورئەدین ئایتوغ " بەرپرشی پێکهاتەی سەر بە فەتحوڵڵا گولەن ، نەیاری دەوڵەتی تورکیایان لەم ناوچەیە قۆڵبەست کرد و ڕادەستی تورکیایان کرد .
بە پێی ڕاپۆڕتی ماڵپەڕی ئینترنێتیی ڕۆژنامەی ملیەت ؛ چاپی تورکیا ؛ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی شەمە لە تێپەڕگای سنووری خابوور " نورئەدین ئایتوغ یان ڕادەستی کاربەدەستانی تورکیا کرد . لە هەمان حاڵدا " سەفین دزەیی " وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی قۆتابخانەکانی سەر بە تاقمی فەتحوڵڵا گولەن لە هەرێمی کودستانی ئێراق دەدرێتە وەزارەتی پەروەردە و فێرکاری ئەو ناوچەیە . دزەیی وتیشی قوتابخانەکانی سەربە فەتحوڵڵا گولەن دەتوانن درێژە بە کاری خویان بدەن بەڵام بە تەواوی لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردە و فیرکاری هەرێمی کوردستانی ئێراقدا دەبێت .
دەوڵەتی تورکیا دوای کودەتای بێ ئاکامی 15 ژوئییەی ڕابردوو دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ،کونتڕوڵی جیدی قوتابخانەکانی سەر بە گولەن لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی داوا کرد .