ڕادەست کرانی پێنجەمین باری یارمەتیە سەربازیەکانی ڕوسیا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە
سەرچاوە کوردیەکان ڕایانگەیاند کە 24 تەن چەکەمەنی لە ڕووسیاوە گەیشتوەتە دەستی هێزی پێشمەرگە . ئەوە ێنجەمین باری یارمەتی سەربازیی ڕووسیا بە هێزەکانی پێشمەرگەیە .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی میسریی ئەلیوم ئەلسابع ئەوە پێنجەمین باری یارمەتیەکانی مرۆڤ دۆستانەی ڕووسیایە کە بە دەس کوردەکانی ئێراق لە هەرێمی کوردستان دەگات . ئەو یارمەتیانە بە هاوئاهەنگی دەوڵەتی ئێراق دەگاتە دەستی کوردەکان و ڕوسیا جەخت دەکات لەسەر ئامادەیی خۆی بۆ دەورگێڕانی گرینگترین ڕوڵی لە شەڕی مووسڵدا .
ناوەندی پارێزگای نەینەووا جەختی کردووە لەم دواییەدا قۆناغی دووهەمی ئوپراسیونی ڕزگاریکرانی پارێزگای نەینەوا بە بەشداری هێزەکانی خەباتکار بە دژی تێرۆڕیزم لەشکری نۆی زرەیی ئەرتەش هێزەکانی سەر بە فەرماندەرایەتی ئوپراسیونی سەلاحەدین و نەینەوا هێزە عەشیرەکان و فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دژە داعش دەس پێکرا . ئاماتجی ئەو هێزانە لە قۆناغی یەکەمدا ڕزگارکردنی شاری شەرقاتی سەلاحەدین و شاری ئەلقیارە لە باشووری مووسڵ و دواییش دەسپێکی ئوپراسیون لە مووسڵە .