قوتابخانه‌کانی گوله‌ن له هه‌رێمی کوردستان داناخرێن
وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که ده‌وامی قوتابخانه‌کانی گوله‌ن له هه‌رێم به‌رده‌وامه و داناخرێن.
به پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر، سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که قوتابخانه‌کانی جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له هه‌رێمی کوردستان دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ده‌وامیان به‌رده‌وام ده‌بێ.
ڕاشیگه‌یاند که سیسته‌مێکی دیکە بۆ ئه‌م قوتابخانانه داده‌نرێت و له لایه‌ن که‌سانی دیکەوە به‌ڕێوه ده‌بردرێن.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ھیچ قوتابخانەیەک داناخرێت، بەڵام گۆڕانکاری دەکرێ لەسەر شێوازی بەرێوەچوونی کارەکانیان.
دوای کودەتاکەی تورکیا، حکوومەتی ئەو وڵاتە داوای لە بەشێک لە وڵاتانی جیھان کرد کە سەرجەم ئەو رێکخراو و قوتابخانانەی سەر بە فەتحوڵا گوڵەنن دابخەن، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمیش دەڵێت: حکوومەتی تورکیا بە فەرمی داوای لە ئێمە نەکردووە، بەڵام نیگەرانیی خۆشیان نەشاردۆتەوە.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌که، لە ھەرێمی کوردستانی ئێراق ۲۰ قوتابخانە و زانکۆیەکی سەر بە رەوتی خزمه‌تی فەتحوڵڵا گولەن ھەن و نزیکەی سێزدە ھەزار قوتابی تێیاندا دەخوێنن و ئەگەر نەخرێنە سەر وەزارەتی پەروەردە، ئەگەری گواستنەوەیان بۆ سەر کەرتی تایبەت لە ئارادایە.