هەرێمی کوردستان کارئاسانی دەکات بۆ نیشته‌جێکردنی ئاواره‌کانی مووسڵ
به‌رپرسانی کوردی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق خه‌ریکی دروست کردنی که‌مپێکی نوێ بۆ ئاواره‌کانی مووسڵ به دوای ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له داهاتوویه‌کی نزیکن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌نگی ئه‌مریکا ڕاپۆرتی دا که به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان له ده‌شتێکی دوورکه‌وتوو له مووسڵ خه‌ریکی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵکه‌ندنی خاک بۆ دروست کردنی که‌مپی ئاواره‌کانی شاری مووسڵن. ئه‌م کاره به دوای جیدیتربوونه‌وه‌ی بڕیاره‌کان بۆ ئازادکردنه‌وه‌ی شاری مووسڵ له ده‌ستی داعش گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاماده‌کردنی ئه‌م که‌مپه و چه‌ندین که‌مپی دیکه ده‌بێ له ماوه‌ی 90 ڕۆژ ته‌واو بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ، له زووترین کات ئاواره‌کان له‌و که‌مپه نیشته‌جێ بکرێن.
به وته‌ی به‌رپرسانی کورد، به‌غدا و ئه‌مریکا ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ له داهاتوویه‌کی نزیک ده‌ستیپێده‌کات.
ژماره‌یه‌ک له هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئه‌مریکا له ناردنی نزیک به 400 هێزی دیکه‌ی ئه‌مریکا بۆ عێراق له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو هه‌واڵیان دا.
وه‌زیری به‌رگری عێراق له سه‌فه‌ری ئه‌مدواییه‌ی خۆی بۆ هه‌رێمی کوردستان له هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی عێراق بۆ ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵ هه‌واڵی دا.