پارێزگاری هەڵەبجە: دۆناڵد ترامپ دهبێ داوای لێبوردن بکات
پارێزگاری هەڵەبجە لە نامەی کراوە بۆ دۆناڵد ترامپ، داوای لە بەربژێری کۆماری خوازهکان کرد کە داوای لێبوردن بکات لە خەڵکی هەڵەبجەی هەرێمی کوردستان ئیراق .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕووداوی ئینگلیزی، عەبدوڵڵا نەورۆزی، پارێزگاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان ئیراق لە نامەیەکی کراوەدا داوای لە دۆناڵد ترامپ کرد تا بۆ " قسە ڕە قەکانی " خۆی لە سەر کیمیایی بارانی خەڵکی هەڵەبجە، داوای لێبوردن لە بەجێماوەکانی ئەم کۆمهڵ کوژییه بکات.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ترامپ لە نوێترین لێدوانه جەنجاڵیەکانی خۆیدا پشتگیری لە حکومەتی سەددام حسێن کرد و وتی: بەڵێ سەددام کوڕێکی خراپ بوو، بەڵام ئێوە دەزانن ئەو چ کارێکی کرد؟ ئەو تێرۆریستەکانی سەرکوت کردبوو.
ئەم بەربژێرەی کۆماری خوازهکان لە درێژەدا زیادی کرد: بۆچی ئەمریکا تا ئەم ئاستە پرسی کیمیا باران کردن و دەکارهێنانی گازە کیمیاوییەکان لە لایەن سەدام حسێنی ئەوەندە گەورە کردوەتەوە؟
ترامپ جەختی کرد: سەدام بە ڕێژهیهکی کەم لە گازە کیمیاییەکان کەڵکی وهرگرت، هەمووان دەنگیان بەرز بووەوە؛ ئای ئای ئەو گازی کیمیایی دەکارهێناوە.
عەبدوڵڵا نەورۆزی، پارێزگاری هەڵەبجە وێڕای به قێزەون وهسف کردنی وتەکانی ترامپ لەنامەکەی خۆیدا نووسی: ئەو شتەی کە ئێوە بە کارەساتێکی بچووکی دەزان، لە ۱۶ی مارسی ۱۹٨٨ ڕوویدا و لەم جەنایەتەدا زیاتر لە ۵ هەزار هەڵەبجەیی شەهید کران و تا ئێستاش زیاتر لە ۱۰ هەزار کەسی کیمیایی لە هەڵەبجە بە ئازار و مەینەتەوە دەژین.
شیاوی باسە کە وتەکانی دۆناڵد ترامپ لە نێوان کوردەکانی عێراقدا کاردانەوەی توندی بوو. دۆناڵد ترامپ، بەربژێری کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ۲۰۱۶، حەوتەی ڕابردووش جارێکی دیکە سووکایەتی بە موسڵمانەکان کرد.