پێشمه‌رگه پەلامارێکى داعشی له خورماتوو تێک شکاند
کاتژمێر 10.45 شه‌وى ڕابردوو تیرۆرسته‌کانى داعش له سێ قۆڵه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانى هێزى پێشمه‌رگه له خۆرئاوارى شارۆچکه‌ى خورماتوو ودواى شه‌ڕێکى یه‌ک کاتژمێرو نیوى هێرشه‌که ى داعش تێکشکێنرا وبه‌ره‌و ئه‌و جێگایه هه‌ڵهاتن که لێیه‌وه هاتبوون. دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه به‌یارمه‌تى فڕۆکه‌کانى هاوپه‌یمانان، هێرشه‌که‌یان تێکشکێنراوه.
حه‌سه‌ن بارام، جێگرى بازنه‌ى حه‌مرینى یه‌کێتى، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند :" چه‌کداره تیرۆرسته‌کانى داعش له ناوچه‌ى زه‌رگه‌و بیر ئه‌حمه‌د که ده‌که‌ونه خۆرئاواى شارۆچکه‌ى خورماتوو په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌یان له سێ قۆڵه‌وه دا ودواى شه‌ڕێکى سه‌ختى یه‌ک کاتژمێرى ونیوى هێرشه‌که‌یان تێکشکێنراو به‌ره‌کانى شه‌ڕیان به‌جێهێشت هه‌ڵهاتن.
به‌پێى زانیاریه‌کان "له‌شه‌ڕه‌که‌دا ئه‌فسه‌رێکى پێشمه‌رگه به‌پله‌ى نه‌قیب به‌ناوى یوسف مینه وه‌تمان دانیشتوى قه‌ڵادزێ شه‌هیدبوه‌و دوو پێشمه‌رگه‌ى دیکه‌ش برینداربون، به‌ڵام زیانه‌کانى به‌رامبه‌ر به‌ته‌واوه‌تى نه‌زانراوه".
حه‌سه‌ن بارام، گوتیشى :" به ته‌واوه‌تى زیانه‌کانى داعش نه‌زانراوه به‌ڵام کوژراو برینداریان هه‌یه ".