بەشداری پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ یەکلایی دەبێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i246784-بەشداری_پێشمەرگە_لەشەڕی_موسڵ_یەکلایی_دەبێتەوە
فەرماندەی‌ پرۆسە سەربازییەکانی‌ نەینەوا جەخت لەسەر بەشداری پێشمەرگە، لەشەڕی‌ ئازادکردنی‌ موسڵ دەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت ئەو پرسە یەکلایی بووەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2016 12:27 Asia/Tehran
  • بەشداری پێشمەرگە لەشەڕی موسڵ یەکلایی دەبێتەوە

فەرماندەی‌ پرۆسە سەربازییەکانی‌ نەینەوا جەخت لەسەر بەشداری پێشمەرگە، لەشەڕی‌ ئازادکردنی‌ موسڵ دەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت ئەو پرسە یەکلایی بووەتەوە.

نەجم جبوری‌ فەرماندەی‌ پرۆسە سەربازییەکانی‌ نەینەوا لە لێدوانێکی‌ ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند هەنگاوەکانی کۆنترۆلکردنەوەی موسڵ دەسپێکردوەو رۆژانەش سوپا لە دەشتی نەینەوە لەدژی داعش شەڕ دەکات.

جەبوری ئاماژەی بەوەشکردوە کە بەشداریکردنی‌ هێزی‌ ووشکانیی ئەمریکا لە شەڕی‌ کۆنترۆڵکردنەوەی‌ موسڵ دا بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت‌و لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگی دەکەن.

لەبارەی بەشداری هێزی پێشمەرگەشەوە جەبوری جەختی کردەوە کە پێشمەرگە بەشداری شەڕی مووسڵ دەکات‌ و ئەو پرسە یەکلایی کراوەتەوە . بە ووتەی جبوری‌، ژمارەی‌ چەکدارانی‌ داعشی‌ لە ناوەندی‌ شاری‌ مووسڵ نزیکەی‌ 3 هەزار چەکدارە.