بارزانی و نێردراوی تایبەتیی ئۆباما کۆ بوونه وه
ئاب 13, 2016 11:41 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق و نێردراوی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بە ئامادە بوونی دوو بەرپرسی باڵای ئێراقی و ئەمریکی کۆ بوونه وه .
لە کۆبوونەوەکەیاندا، کە دوای نیوەڕۆی ئه مرۆ شەممە ئەنجامیان دا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیراق و برێت مەکگۆرک، نێردراوی تایبەتیی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنەوەی مووسڵ تاوتوێ دەکەن
ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق و فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ئه مرۆ ، برێت مەکگۆرک بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری هەولێری پێیتەختی هەرێمی کوردستان