پێکهاتنی 120 دۆسیەی گەندەڵی ئابووری بەدژی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند تائێستا 120 دۆسیەی گەندەڵی ئابووری حکومەتی هەرێمیان،بەسەنەدو بەڵگەی پێویست ڕادەستی دەوڵەت کردووە بەڵام دەوڵەت تەنانەت وڵامی یەکێک لەم دۆسیەگەلەشی نەداوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، عەلی محەمەد ساڵح نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئێن ئارتی وتی تائێستا 120 دۆسیەی گەندەڵی ئابووری لە بواری نەوتیان سەبارەت بە گڕێبەستەکانی نەوتی ، بوودجەی پڕۆژەکانی نەوتی ، بەشگەی نەوتیی کار، فڕوشتنی نەوت، پاشەکەوتی داهاتی نەوتی لە بانکەکانی تاکەکەسی هەرێمی کوردستان و بەرچاونەبوونی شوێنی خەرج کردنی داهاتی نەوتی هەرێم و کەرکووک، بەسەنەد و بەڵگەی بڕواپێکراو و وردەکارییەکانی پێویستی، ڕادەستی حکومەتی هەرێم کردووە.
ناوبراو وتیشی حکومەتی هەرێم تائێستا تەنیا یەکێک لەو دۆسیەگەلەشی وڵام نەداوەتەوە و هیچ وڵامێکی لەبارەی دۆسیەکانی دیکەی گەندەڵی نەداوە و کۆمیسیونی ئابووریی پەرلەمان چاوەڕوانی وەرگرتنی وڵام لە لایەن دەوڵەتەوەیە .
هەروەها ئاماژەی کردە بەڵگەوسەنەدی هاوپێوەند بە وەرگرتنی چل ملوێن دولار یارمەتی بۆ شەنگاڵ بەڵام حکومەت لەبارەی چارەنووسی ئەم بڕەپارەیەش وڵامێکی نەداوەتەوە .
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئابووریی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە درێژەش وتی کە لە ساڵی دووهەزاروچاردە داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بڕی نۆ میلیار و 742 ملوێن دولار بووە و ئاشکرا نییە کە بە پێی کامە یاسا و ڕێسا و لە کوێ خەرج کراوە.
ناوبراو پێداگری کرد کە چارەنووسی بەملوێنان دولار بوودجەی پڕۆژەکانی جۆربەجۆری هەرێمی کوردتان لەوان پڕۆژەی گەیاندنی ئاو و فڕۆکەخانە و زانکۆ نادیارە و هەرێم سەرباری فروشتنی نەوتێکی زۆر، ئێستا بەرەوڕووی قەرزی بیست و هەشت میلیاردی دەرەوەیی شە.