سەرچاوەکانی کورد: سوپای ئێراق گەیشتووەتە نیزیکی سنووری ناوەندی قیارە
غیاس سورچی بەرپرسی بەشی میدیایی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق لە مووسڵ بە ئاماژە بە پێشکەوتنی سوپای ئێراق لە باشووری موسڵ وتی : سوپای ئێراق بە ئازاد کردنی چەند گوند لە مووسڵ گەیشتوەتە نزیکی ناوەندی قیارە .
قیارە لە شەست کیلومەتری باشووری مووسڵ ناوچەیەکی ستراتژیک لە شەڕ بە دژی داعشە کە سوپای ئێراق چەند حەوتە لەمەوبەر توانی بنکەیەکی سەربازی گرینگ هەربەوناوە لە دەستی داعش ئازاد بکا و ئێستا بنکەی سەربازی قیارە لە دەستی هێزی ئێراقی دایە و شەڕەکان بۆ ئازاد کردنی تۆکمەوتەواوی ئەم ناوچەیە درێژەی هەیە .
سورچی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا لە هەولێر وتیشی : سوپای ئێراق ئەمڕۆ توانی لە درێژەی پێشکەوتنی لە باشووری مووسڵ گوندەکانی عوزدە و زەهیلیلە لە دەستی تاقمی تیرۆریستی و تەکفیری داعش ئازاد بکا . ناوبراو وتی : ئێستا دوو گوندی دیکەی جوعانە و جزعە لە داگیری سوپای ئێراقە و پێش بینی دەکرێ هەتا سبەینێ ئەم گوندانەش ئازاد بکرێن.
بەوتەی ئەم کاربەدەستەی یەکێتی ئێستا لەسەر پردی مەخموور بەرەو قیارە داعش خەریکی خۆڕاگرییە بەڵام بەم زوانە ئەم خۆڕاگریەش تێک دەشکێ و سوپا سەردەکەوێ و دەگانە ناوەندی قیارە.
بەوتەی غیاس سورچی داعش لە کەسانی سیڤیل وەک سپەری مووشەکی کەڵک وەردەگرێ و هەرلەبەرئەمەشە کە پێشڕەوی بە سستی ئەنجام دەبێ .
بە دەست گرتن بەسەر ناوەندی قیارە لە لایەن سوپای ئێراقەوە ڕەوتی دەستپێکی ئازادکردنی مووسڵ دەگاتە قۆناخێکی ببڕتر.