دۆزرانەوەی تونێلێکی سێ کیلومەتری داعش لە کوردستانی ئێراق
پێشمەرگە کوردەکان ، تونێلی سێ کیلومەتریان لە شاری شەنگال، لەشۆێنی نیشتە جێ بوونی ئیزدییەکانی کوردستانی ئێراق دا دۆزیوەتەوە .
ئەندامانی تاقمی داعش بۆ لە ئەمان مانەوەیان لە پەلامارەکانی ئاسمانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی و ئێراق لە هێلەکانی پێشەوەی بەرەی پێشمەرگە ئەم تونێلەیان هەڵکەندووە ،لە ڕاستی دا ، داعش بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی تێداچووانی لە ڕێی ئەم توونێلەوە لەشاری شەنگال هات و چۆی دەکرد .
" شەرڤان دەرویش" ووتە بێژی فەرمی "سە دە فە" ، لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی پێشمەرگەکان دژی داعش لە باکووری ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆێتێرز ووتی : شەڕ دژی داعش هەرئێستایش لە شەنگاڵ دا درێژەی هەیە و نیزیک لە سەتا ٩٠ ئەم شارە لە چنگ داعش ڕزگاریان هاتووە .
تاقمی ترۆریستی داعش لە ١٩ جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٣ هەڵیکووتایە سەر ئێراق و لە ماوەیەکی کورت دا چەند پارێزگای ئەو وڵاتەیان داگیر کرد ،بەڵام لەسەر حوکمی مەرجەعیەتی شیعە لە ئێراق وئامادە بوونی هێزە جەماوەرییەکان لە گۆڕەپان، لە ڕۆژان و مانگەکانی ئەمدواییە ژمارێک لە شارەکانی داگیر کراوەی ئێراق ئازاد کران و زەبری گورچک بڕ دراوە لە ترۆریستان . هیزەکانی سوپا و هێزی جەماوەری هەر ئێستا ئامادەی ئازاد کردنی پارێزگای نەینەوا وناوەندی ئەو شاری واتە شاری مووسڵن .