بەرهەم ساڵح : لەبارەی چارەنووسی هەرێمی کوردستان دەبێ لەگەڵ تاران و بەغدا وتووێژبکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i247645-بەرهەم_ساڵح_لەبارەی_چارەنووسی_هەرێمی_کوردستان_دەبێ_لەگەڵ_تاران_و_بەغدا_وتووێژبکەین
بەرهەم ساڵح جێگری دووهەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی جەختیکرد کە هه‌رێمی کوردستان دەبێ لەبارەی داهاتوو و چارەنووسەکەی لەگەڵ تاران و بەغدا وتوویژ و ڕاوێژبکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 16, 2016 14:17 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح : لەبارەی چارەنووسی هەرێمی کوردستان دەبێ لەگەڵ تاران و بەغدا وتووێژبکەین

بەرهەم ساڵح جێگری دووهەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانیی جەختیکرد کە هه‌رێمی کوردستان دەبێ لەبارەی داهاتوو و چارەنووسەکەی لەگەڵ تاران و بەغدا وتوویژ و ڕاوێژبکات .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، بەرهەم سالح لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی تەلەفەزیۆنی کوردستان ٢٤ لە سەر پێویستی پەرەی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق  لەگەڵ ئێران جەختیکرد .

سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەرێمی کوردستان کە حەوتەی ڕابردوو سەرپەرەشتی وەڤدی پایەبەرزی یەکێتی نیشتمانی لە سەفەرەکەی بۆ تارانی لە ئەستۆ دابوو ، ووتی: هەرێمی کوردستانی ئێراق دەبێ پێوەندییەکانی سیاسی و ئابووری خۆێ لەگەڵ ئێران دا پەرە پێبدات و لەبارەی داهاتوو و چارەنووسی کوردستانیش لەگەڵ تاران و بەغدا وتووێژ وڕاویژبکات . بەرهەم سالح ،لە سەفەری حەوتەی ڕابردووی بۆ ئێران و دیدار لەگەڵ "ئیسحاق جیهانگیری" جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ،لەسەر ئەرکی هەرێمی کوردستان لەمەڕ دابینی ئاسایشی سنوورەکانی ئێران جەختیکرد و ووتی: ئێراق و ئێران خاوەنی ئاسایشی هاوبەشن وئێمە سەبارەت بە ئاسایشی ئێران ئەرکمەندین . جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی هەروەها بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم بەڕێوە دەبات ، ووتیشی : ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هاوپەیمانی ستراتژیکی خۆمان دەزانین .