زەریف: بەرجام دەرئەنجامی خۆڕاگریی گەلی ئێرانە
وەزیری دەرەوەی ئێران، سەرکەوتن لە جێبەجێ کردنی بەرجامی بە دەرئەنجامی خۆڕاگریی گەلی ئێران زانی.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێک دا لەگەڵ هەواڵدەریی سەداوسیما وتی: جێبەجێ کرانی بەرجام لە چەند بواری وەک نەهێشتنی لەمپەڕەکانی سەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران زۆر سەرکەوتوو بووە چونکە دەرئەنجامی خۆڕاگریی گەلی ئێران بووە.
زەریف بە ئاماژە بە پرسی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانیش وتی: هەنوکە هەناردەی ئێران دەتوانین بڵەین گەڕاوەتەوە سەردەمی پێش گەمارۆکان و دەرەتانی گەڕاندنەوەی داراییە بلۆک کراوەکانی ئێرانیش هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە گوشارەکانی سەر واشنتۆن لە لایەن ئێران و هاوبەشە ئەوروپییەکانی ئەو وڵاتە بۆ جدی تر بوون لە جێبەجێ کردنی بەرجام وتی: ئەمریکییەکان دەبێ دەستە بەری ئەوە بدەن کە بەڵێنییەکانیان لە بەرجام تەنیا لەسەر لاپەڕە دا نامێنێتەوە.