بەرپرسێکی سەربازیی کورد: ئێران ڕێز دەگرێ لە یەکپارچەیی خاکی ئێراق
یەکێ لە فەرماندەرانی سنوورڤانیی ناوچەی کوردستانی ئێراق، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران هەردەم ڕێزی گرتووە لە یەکپارچەیی خاکی ئێراق.
فەخرەدین عەبدوڵا، فەرماندەری لەشکری سێیەمی سنوورڤانیی هەرێمی کوردستانی ئێراق، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری ئیرنا لە هەولێر، لە وەڵامدانەوە بە هەندێ بانگەشەی میدیایی ئەم دواییە لەدژ ئێران، وتی؛ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێبەند بووە بە پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی ئێراق و ئێران قەت هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە کە بەدژ یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان بێ لەخاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق.
سەرلەشکر فەخرەدین عەبدوڵا وتی: ڕاپۆرت کراوە کە ئێران ، خاکی هەرێمی کوردستانی بەزاندووەو لە قووڵایی خاکی ئێراقدا بەنیازە پێگەی سەربازی دابمەزرێنێ، بەڵام پاش پێوشوێن گرتنی بەوردیی سەلمێندرا کە ئەو بانگەشانە، چەشنێک چەواشەکاریی میدیایی بۆ لێڵ پێشاندانی سیمای ئێران لە ناوچەدا.
فەرماندەری لەشکری سێیەمی سنوورڤانیی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەروەها وتی: ئێران هیچ چەشنە مین و ماددەیەکی تەقینەوەیی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ کوردستانی ئێراق دانەناوەو تەنیا لە ناوچەکانی سیفری سنووریی ، بڕێک کاری ئەنجام داوە کە لەوبارەشەوە بە لەبەرچاوگرتنی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان، لیژنەیەکی هاوبەش بۆ هاواهەنگیی زیاتر پێک هێنراوە.